سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ مامۆستایانی بەشی یاسا كۆ دەبێتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێكەوتی 2019 / 10 / 31  پ.ی.د. مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ پ.ی.د.نەریمان عبداللە علی ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان و سەرۆك بەش و مامۆستایانی بەشی یاسا / كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان كۆبوویەوەو   سەرەتا پیرۆزبایی لە م.ڕیزان سعید كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی  نوێی بەشی یاسا و هیوای خواست بەئەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە كارەكان جێ بەجێ بكات ،  دواتر باسی لە گرنگی بەشەكە كرد كە گرنگترین و سەرەكیترین بەشە لە زانكۆدا و خۆتان چارەسەركەری كێشەكانن ، هیوادارم لە ڕێگەی سەرۆك بەش و لیژنەی بەشەوە گرفتەكان چارەسەر بكەن و لەناوخۆی بەشدا بەجۆرێك لە كوالێتی و گرنگی بەشەكە كەم نەكاتەوە ، گرنگە هەریەكە و بەكارێكەوە خەریك بین كە بۆبەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆ و پێویستە هەوڵ بدەین زانكۆی هەڵەبجە بكەوێتە نەخشەی جیهانی ، پاشان ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان لە ووتەیەكدا سوپاسی سەرۆكی زانكۆی كرد بۆ ئەو دەرفەتەی كە بۆی ڕەخساندن بۆ باسكردن لە كەم و كورتی و كاری بەشەكە سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆك بەشەكانی  پێشوی بەشەكە كرد و پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی بەشەكە كرد .

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *