بەشی بنەماکانی ئایین/کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان /زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێک ئەنجامدەدات

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/٥/۷ کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ لەهۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان سیمینارێکی بەناونیشانی (باڵاپۆشی لەنێوان عادەت وعیبادەتدا) بۆ هەردوو بەڕێز:
د.هەتاو حمە صالح و م.دیارئەحمەدکاکەحەمە ئەنجامدا.
سەرەتای سیمینارەکە بەخوێندنی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن خوێندکار (یەشار محمد) سیمینارەکە دەستی پێکرد. دواتر د.رسول حسن رسول سەرۆکی بەشی بنەماکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە ووتاری بەخێرهاتن خوێنرایەوەو بەخێرهاتنی سەرجەم ئامادەبووانی کردو ووتی پێمان خۆش بووە له مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ئەم چالاکیە ئەنجامبدرێ چونکە زۆرگونجاوە ،بۆئەوەی ئەوانەی باڵاپۆش نین لەمانای باڵاپۆشی تێبگەن و باڵاپۆشی لەئایینی پیرۆزی ئیسلامدا سەربەرزی وبەختەوەری هەردوودنیات دەکات. سەرەتا د.هەتاو باسی لەباڵاپۆشی کرد لەنێوان عادەت وعیبادەتدا، ووتی باڵاپۆشی تەنهاپارچەیەک قوماش نیە،بەڵکو سومبولی فیکرو هەڵسوکەوت وئاکارو ڕەفتارە کە پێویستە لە هەڵگری ئەم سومبوولەدا ڕەنگبداتەوە. هەروەهائاماژەی بە مانای باڵاپۆشی کرد ، باڵاپۆشی واتە داپۆشینی تەواو واتەلەسەرەوە بۆخوارەوە ، مانای حیجاب واتە پاراستنی تەواوی ئافرەت ،پاکێتی ئافرەت ، بۆڕەوشتی جوان ( زمانی زارەکی ) یان کەمکردنەوەی چاوی برسی ، باڵاپۆشی بەڵگەی شەرم وحەیایە ڕێگەی خراپ وزیناناهێڵێت و کەمیدەکاتەوە. دواتر م. دیاری ئەحمەد باسی له پاڵاپۆشی کرد بەوشێوازەی خوا واجبیکردووە بەپاڵپشت بەئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، ڕوونیکردەوە کەدەبێت حیجاب بەوشێوازەبێت کەخوا فەرزیکردووە و باسی لەزیانەقیامەتیەکانی لەبەرنەکردای باڵاپۆشی کردو نەکردنی شکاندنی فەرمانی خوایە خۆنەویستنی فەرمانەکانی خوایە،نەپۆشینی حیجاب گوناهی گەورەیە،ئاماەی بەوەکرد کە ئافرەت موسوڵمان بوو دەبێت داپۆشراوبێت،لەبەرنەکردای حیجاب ڕێگایەکە بۆ چوونەناوئاگر ناچنە بەهەشتەوە ، ئەمانەو چەندین زیانی تری لەبەرنەکردنی یجاب وباڵاپۆشی ترهەن. بەپرسیاروتێبینی وسەرنجی ئامادەبووان کۆتایی بەسیمینارەکە هات.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *