بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە / لەڕۆژی ژینگەی کوردستان سیمینارێکی ژینگەیی ئەنجامدەدات

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱٦/٤/۲۰۱۹ کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ لەهۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە لە ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان به‌شی جوگرافیای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی سیمینارێكی ژینگه‌یی له‌لایه‌ن مامۆستا ڕێباز لقمان و خوێندكارانی قۆناغی دووه‌می به‌شه‌كه‌، سه‌ره‌تا م.ڕێباز لقمان به‌خێرهاتنی میوانانی كردو باسی له‌ هۆكاری دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه‌ كرد بۆ ژینگه‌ی كوردستان كه‌ حكومه‌تی به‌عس چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا له‌ دۆڵی شێخ وه‌سان و بالیسان له‌ 1987/4/16 بۆیه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ دیاریكرا.
دواتر سیمیناری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن هه‌ردوو خوێندكار(هاوكار یاسین و كاشان جه‌بار) ده‌رباره‌ی پیسبوونی ژینگه‌ به‌ زبڵ و خاشاك له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و تیشكیان خسته‌ سه‌ر بڕی زبڵ و خاشاك له‌ پارێزگاكه‌ و شێوازی چاره‌سه‌ركردن و ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دروست ده‌بن، ڕۆژانه‌ 117 ته‌ن خاشاك كۆده‌كرێته‌وه‌ له‌ پارێزگاكه‌ و ده‌كرێته‌ ژێرخاكه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئیمامی زامن. پاشان مامۆستا ڕێباز سیمینارێكی له‌سه‌ر پیسبوونی هه‌وا پێشكه‌شكرد و باسی له‌ هۆكاره‌كانی پیسبوونی هه‌وا كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی و ڕۆڵی دادگا و نه‌بوونی دادگای ژینگه‌یی و یاسایی وه ژینگه‌یی به‌ركار بۆ سزادانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌وا پیس ده‌كه‌ن، به‌خستنه‌ڕووی ڕاسپارده‌و پێشنیازی پاراستنی ژینگه‌ كۆتایی به‌ سیمیناره‌كه‌ هێنرا.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *