زانکۆی هەڵەبجە نامەی ئاشتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەنێرێت

ڕۆژی سێ شەممە ۲۰۱۹/۲/۲٦ کاتژمێر۱۲ی نیوەڕۆلەهۆڵی سیمیناراتی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە.
زانکۆی هەڵەبجە بەهاوکاری ڕێکخراوی WHPL کۆریای باشوور لەپارێزگای هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتیەوە، (نامەی ئاشتی ) دەنوسیت.
سەرەتا پ.د.نەریمان عبداللە علی ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەلەبجە بەخێرهاتنی سەرجەم خوێندکاران و ڕاگەیاندنەکانی کرد بۆئەم چالاکیە.
چالاکیەکە لەنێوان خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەو کۆریای باشووردا ئەنجامدرا ، هیوای خواست پێکەوە بتوانن ئەوەی پێی دەوترێت ئاشتی لەسەرتاسەری جیهاندا بچەسپێنن ،ئاماژەی بەوەکرد کە بۆیە زانکۆی هەڵەبجە دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکیە ، ئەوەیە کە هەڵەبجە پایتەخی ئاشتییە ، وە زانکۆی هەڵەبجەش یەکەم شوێنی ئەکادیمی خوێندنە و وەک تەنها زانکۆیەک  لە عیراقدائەم جۆرە چالاکیەى تیا ئەنجامدەدرێت .
دواتر ڕۆشنایی خستەسەر جۆری ئەنجامدانی چالاکیەکە کە لەلایەن ۵۰ خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجەوە بەڕێوەئەچێت لەبەشەکانی ئینگلیزی و زمانی عەرەبی ، خوێندکاران لای خۆیانەوە بەدووجۆر نامە دەنووسن (زمانی ئینگلیزی وعەرەبی ) ئەوان خەون وئاواتیان بۆچەسپانودنی ئاشتی لەنامەکەدا دەنووسن یان پێشنیارو داواکاریان بۆ چەسپاندنی ئاشتی دەنووسن وئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراقی دەکەن پێی دەڵێن ئێمە وەک خوێندکاری زانکۆ کەیەکەم شوێنی ئەکادیمی خوێندنە ، تۆش وەک سەرۆک کۆماری عێراق داکۆکیکاری مافی خوێندکاران و داوای خوێندکاران و ئەتوانین پێکەوە ئاشتی بچەسپێنین لەجیهاندا ، خوێندکاران ئازادکران لەوەی چۆن ئەتوانن بنووسن چەن ئەتوانن بنووسن گرنگ ئەوەیە پەیامەکە بگەیەنێت.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *