ڕێکخراوی بڕیار گرووپ سیمینارێک بۆ بەڕێز ( د . عادل شێخانی ) سازدەکات

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹ / ۲ / ۱۰ کاتژمێر ۱۲:۳۰ ی پاش نیوەڕۆ لەهۆڵی سیمیناراتی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان ڕێکخراوی بڕیارگرووپ بەمیوانداری لەکۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێکی بۆ بەڕێز د. عادل شێخانی سەرۆکی ڕێکخراوی بڕیارگرووپ بۆ ڕاگەیاندن و گەشەپێدانی مرۆیی وسەرنووسەری گۆڤاری بڕیار لەژێرناونیشانی ( چۆن کەسایەتییەکی کارێزما وکاریگەر درووست دەکەیت ؟ ) سازکرد.

سەرەتا م.ئارام عمر علی بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجەوە بەخێرهاتنی کردو دەستخۆشی لەبەڕێزیان کرد بۆئەنجامدانی ئەوجۆرەسیمیناراتانە. دواتربەڕێز د. عادل شێخانی مامۆستالەزانکۆی سلێمانی باسی لەوخاڵانە کرد کەئەبێتە هۆی درووستکردنی کەسایەتییەکی کارێزماو کاریگەر کە گرنگترینیان :

ئاکارجوانییە کەسێک ئاکارو ڕەفتاری لەگەڵ دەورووبەرەکەی جوان بێت ئەوە بە کەسێکی سەرکەوتوودادەنرێت ، کەسێک کەقسەیکرد قسەی پێ نەبڕیت و چاوەڕێ بکەیت تاکەسەکە قسەکەی تەواو دەکات ، کەسانی سادەو ( تەوازووع ) خاکێتی کەسەکان سەرکەوووییان نیشان دەدات ، هەروەها هێمنی ولەسەرخۆیی بەهرەوهەوڵدان هۆکارن بۆسەرکەوتنی کەسەکان ، ئاماژەی بە ( سیحری ) قسەکردندا قسەی جوان و ڕەوانبێژی گرنگترین خاڵە بۆکەسایەتی سەرکەوتوو ، دواتر باسێکی ووردی هونەرەکانی ( فێربوونی هونەری قسەکردن ، گوێگرتن ، نووسین ،بیستن ، خوێندنەوە ) ئەمانە هونەری سەرەکین کە پێویستن بۆ کەسایەتی سەرکەوتوو.

ووتی گرنگە گوێگرێکی باش بیت بۆ بەرامبەرەکەت ، هونەری گوێگرتن ڕۆشنبیری بەرامبەر نیشان دەدات.

لەکۆتاییدا ئاماژەی بەچەند کتێبێک کرد کە هەمووکەس پێویستی پێیەتی لەژیانیدا بۆئەوەی ببێت بەکەسایەتییەکی سەرکەوتوو ، وەک ڕۆشنبیرێک ئەگەر نەخشەت نەبێ لەژیاندا ئەبیتە نەخشەی کەسانیتر ، ئەگەرپلانت نەبێت ئەبیتە پلانی کەسانیتر.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *