بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی زانکۆو بەرزکردنەوەی پله ی زانستی مامۆستایان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۸/۱۲/۲٤ لەکۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.ی.د.دانا عبداللە طاهر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکارووباری زانستی و خوێندنی باڵا بەوەکالەت لەگەڵ ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەكه دا سەرەتا بەڕێز (د.نەریمان عبداللە) ڕاگری کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کردو دەستخۆشی لەهەموولایەک کرد لە بەرەوپێشچوون وبەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆ ، هەروەها باسی لە ڕاگەیاندنی لیژنەیەکی زانستی کرد کەلە ئامادەکاریدان بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجامبدەن .
دواتر پ.ی.د.دانا عبداللە طاهر لە ووتەیەکدا سوپاسی ڕاگروسەرۆک بەشەکانی کرد کە زانیاری بەش ومامۆستاو خوێندکارانی بەووردی بۆناردووین ،ووتی زانکۆی هەڵەبجە پێکهاتەیەکی مرۆییە کە کێشەیەکی گەورەی دروستکردووە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا کە ناویان ناوە (ڕانکینگ) بۆئەوەی ئەودڵەڕاوکێیە نەهێڵین ئەبێت هانی مامۆستایان بدەین . باسی لەو کێشانە کرد کەڕووبەڕووی زانکۆ بوونەتەوە یەکێک لە کێشە گەورەکانی زانکۆی هەڵەبجە ئەوەیە کە ستافی کەمە بەڵام خۆشبەختانە ڕۆژ بەڕۆژ زیاددەکات ، یەکێکیتر لە کێشەکان ئەوەیە کەژمارەی خوێندکاربەهەمان ژمارەی مامۆستا زیاد ناکات ، هەروەها ڕوونیکردەوەکە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای کەمە کە پێویستە ئەوانەی پلەی ماستەریان هەیە یارمەتیان بدەین دکتۆرا بەدەست بێنن کەئەمە کاری لەپێشینەی منە ، کێشەی گەورەی زانکۆکان ئەوەیە ڕانکینگیان نیە یان پلەی زانستیان نزمە ، لەدرێژەی قسەکانیدا داوای لەماۆستایان کرد کەهەوڵ بدەن دکتۆرا بەدەست بێنن ،ئاماژەی بەگرنگی تۆێژینەوە کرد کە بۆ دکتۆراکان زۆر گرنگە پلەی خۆیانی پێ بەرز بکەنەوە لە مامۆستاوه بۆمامۆستای یاریدەدەر ، گرنگی بەشە مرۆییەکانی لەگۆمەڵگادا بەرزنرخاند کە خوێندنی باڵا زیاتر گرنگی بەبەشە زانستیەکان دەدات بەڵام کۆمەڵگا گرنگی بەهەموو بەشێک دەدات ، ڕوونیکردەوە کە نابێت بەتەنها کاربکرێت وپێویستە بەشەکان بەتێکەڵاوی و هەماهەنگی کاربکەن ، دەستخۆشی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان کرد کە پێشەنگن لەسیمینارو سیمپۆزیۆم ، کەم وپوختیکارەکان لای ئەو گرنگ بوو نەوەک زۆری کارەکان ، توێژینەوە لەکۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئاسانترە وەک لە کۆلێجی زانست ، چونکە توێژینەوەکان پێویستیان بەمرۆڤە یان مێژووە مرۆڤیش هەمیشە به ردەستە ، بەڵام زانست پێویستی بەتاقیگەو ئامێر هەیە کە ڕەنگە بەردەست نەبێت .
جەختی لەوەشکردەوە کەپێویستە دڵسۆزانە کاربکەین بۆ زانکۆو بەرەوپێشچوونی لەهەرکوێ کێشە هەبوو چارەسەری بکەین ، لای خۆیەوە بەهەمووشێوەیەک پاڵپشتی دەربڕی بۆ سەرۆک بەش ومامۆستایان بەهەمووشێوەیەک یارمەتی وهاوکاریان بکات بەشێوەیەک مامۆستایانیش هاوکاری زانکۆبن ئەوکەسەی کەتوێژینەوە دەکات پێویستە ئەوکەسە پڕۆفیسۆر بێت توێژینەوە بکات ، ئەوەی ڕوونکردەوەکە پێویستە توێژینەوە بکەین .
لەکۆتاییدا سەرۆک بەش و مامۆستایان بەپرسیارو سەرنج و داواکارییەکانیان لەیاریدەدەری سەرۆکی زانکۆبۆکاروباری زانستی کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.






