ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٢/١٨ کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ ، پەیمانگای کوردی بۆهەڵبژاردن KIE بەهاوکاری زانکۆی هەڵەبجە وبەشی یاسای زانکۆ پانێڵێک سازدەکات بەناونیشانی (پرسی لامەرکەزی لەهەرێمی کوردستان ) پانێڵەکە لەدووبەش پێکهاتبوو. پانێڵی یەکەم لەلایەن م.ی.ئاراقاسم پێشکەشکرا لە پانێڵەکەدا تیشک خرایە سەر تەوەرکان و پێشکەشکاران پانێڵی یەکەم /بۆبەڕێز:م.ی. ڕێزان سعید مامۆستالەبەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە دەستی پێکرد بەناونیشانی (ضمانات تحقیق اللامرکزیە فی اقلیم کردستان ) بەگشتی باسی لەوهۆکارویاسایانەکرد کەئەبێتە هۆی چەسپاندنی لامەرکەزیەت لەهەرێمی کوردستان ، وەچەسپاندنی دەوڵەتی قانونی کرد ، دواتر تیشکی خستەسەر لایەنە باش و خراپەکانی لامەرکەزیەت لەڕووی سیاسی و ئەبووری و کۆمەڵایەتیەوە،هەروەها باسی لەومیکانیزمانە کرد کەپەیوەندیان بەوەوه هه یه کەلامەرکەزیەتی تەواوبچەسپێت بەپەیڕەوکردنی دیموکراسیەکی تەواو. پانێڵی دووەم /لەلایەن م.ی.ئارام جمال بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بەناونیشانی (لامەرکەزی و پەیوەندی بەهەڵبژاردنەوە ) ، تیایدا باسی لە گرنگی ژینگەی یاسایی کردکە دەوری گرنگ دەگێڕێت لەلامەرکەزیەتیدا بەوەی کەهەڵبژاردن لەلامەرکەزیەت بهێنرێتەدەرەوە هیچ مانایەک نابەخشێ بەڵکو مەرکەزیەتی کارگێڕیە دەڕوات بەڕێوە ، له درێژەی باسەکەیدا جەختی لەوەکردەوە کەلامەرکەزیەت لەپرۆسەوەبکرێتە پرۆژە . کۆتایی پانێڵەکە بەپرسیارو ڕاو سەرنجی ئامادەبووان کۆتایی هات.






