بەشی مێژوو سه‌ر به كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانكۆی هه‌له‌بجه ، لەڕۆژی دووشه‌ممه 2018/12/17 ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێج هەستا بەسازدانی سیمپۆزیۆمێک سەبارەت بە ئاڵای کوردستان بۆ هەریەک لەبەڕێزان ، ( م. ماجید خلیل فتاح ، محمود کریم اسماعیل ، نەوشیروان سعید ).
سەرەتای ناساندنی سیمپۆزیۆم لەلایەن م.عادل سادق پێشکەشکرا، پاشان هەریەک لە سیمیناریسته‌كان سیمیناری تایبەتی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕۆژی ئاڵا پێشکەش کرد.
سیمیناری یەکەم بەڕێز م. ماجید خلیل فتاح باسی لە ناساندنی ئاڵا و مێژووی ئاڵا و قۆناغەکانی دروستبونی ئاڵا کرد. بابه‌تی دووەم بەڕێز محمود کریم به پێناسەیەکی کورت ئاڵای ناساند و پاشان مێژووی سەرهەڵدانی ئاڵا و سەرەتای بیرۆکەی ئاڵای کوردستان و مێژووی ئاڵا لای نەتەوکانی دیکەی باس كرد. كۆتا بابه‌تی سیمپۆزیه‌مه‌كه له‌لایه‌ن به‌ریز نەوشیروان سعید پێشكه‌شكرا كه تیایدا باسی لە چۆنیەتی تێگەیشتن لە پەیامی ئاڵا کرد ، ئەزموونی ئاڵای کوردستانی به نمونه باسکرد ، دواتر بەسەرنج و پرسیاری ئامادەبوان کۆتای هێنرا بە سیمپۆزیۆمەکە.