کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە سیمپۆزیۆمێک ئەنجامدەدات

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەشی بنەماکانی ئایین ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 2018/12/16  لەهۆڵی سیمینارەکانی کۆلێج سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی بۆ بەڕێز (ساموێل شتۆپشیر) سەرۆکی ڕێکخراوی (Muslim voice for peace and reconciliation) بەناونیشانی (زەروورەتی ئاشتی وپێکەوە ژیان لەگەڵ کۆمەڵگادا) ئەنجامدا. پاش بەخێرهاتنی میوانەکان لەلایەن بەڕێز (د.نەریمان عبدالله) ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان سیمپۆزیۆمەکە دەستی پێکرد ، پاشان بەڕێز (سامویڵ شتۆپشیر) باسی لەژیانی خۆی و چۆنیەتی موسوڵمان بوونی و پەیوەندی کردنی بەئایینی ئیسلامەوە کرد ، لە دوای دەستخۆشی و گەیاندنی سوپاس و ڕێز بەخەڵکی هەڵەبجە بۆمیواندۆستیان ، هەروەها باسی لە زەروورەتی پێکەوە ژیانی لەگەڵ شوێنکەوتەی ئایینەکانی دیکە کرد لەکۆمەڵگاکاندا ، ئامانجی ڕێکخراوەکەیانی لەکوردستان و دروستکردنی گروپی ئاشتیخوازی بۆ گەیاندنی بەرنامەی ڕاستەقینەی ئیسلام بۆئاشتی وپێکه وەژیان ڕوونکردەوە. لەدرێژەی باسەکەیدا تیشکی خستە سەر باروودۆخی موسوڵمانانی ئەمریکا لەدوای ۱۱ی سێپتەمبەر ، لەکۆتاییدا بەڵێنیدا بەڕاستکردنەوەی ئەو تێڕوانینە هەڵەیەی کەبەرامبەر موسوڵمانانی کوردستان هەیە لە دەرەوە.
له‌ كۆتاییدا  سیمپۆزیۆمەکە بەسەرنج و پرسیار و تێبینیەکانی بەشداربووان کۆتایی هات.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *