ڕۆژی پێنج شه‌مه به‌رواری 2018/12/13 به‌شی بنه‌ماكانی ئاین سه‌ر به كۆلیجی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وۆركشۆپێكی به‌ناونیشانی (Peace Education)ئه‌نجامدا.
وۆرك شۆپه‌كه به هاوكاری ڕێكخراوی (HWPL )ی كۆریای باشوور ئه‌نجامدرا. له ده‌ستپێكی وۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌ڕێز (پ.ی.د. نه‌ریمان عبدالله ) ڕاگری كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد . سوپاسی ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ئاڕاسته‌ی مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ و ڕێكخراوی ناوبراو كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیه گرنگه وئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیانه‌ی وه‌ك یه‌كێك له پێداویستیه سه‌رده‌میه‌كانی ڕۆژ باس كرد، له به‌شێكی تری وته‌كانیدا به وردی باسی له‌بابه‌تی ئاشتی و پیكه‌وه ژیان كرد ، ئه‌و كار و چالاكیانه‌ی ڕون كردنه‌وه كه زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی ڕابردودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامیداون.
به‌رنامه‌ی كاری وۆرك شۆپه‌كه به پێشكه‌شكردنی بابه‌تێك له‌سه‌ر ئاشتی له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د.ناصح كریم) مامۆستا له به‌شی بنه‌ماكانی ئاینی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكرد. پێشكه‌شكار له بابه‌ته‌كه‌یدا سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندی ئاشتی و جه‌نگ و میكانیزمه‌كانی چه‌سپاندنی ئاشتی له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا باسی لێوه كرد. به‌شێكی سه‌ره‌كی وۆرك شۆپه‌كه بریتی بوو له‌دابه‌شكردنی خوێندكاران به‌سه‌ر چه‌ند گروپێدا و چه‌سپاندنی بیرۆكه‌كانی وۆركشۆپه‌كه به شێوه‌ی ئاڕاسته كردنی پرسیار له‌لایه‌ن مامۆستای پێشكه‌شكاره‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵام له لایه‌ن نوینه‌ری گروپه‌كانی خوێندكارانه‌وه. ئه‌نجامده‌رانی وۆرك شۆپه‌كه ئاماژه‌یان به‌و كرد كه سه‌رجه‌م وه‌ڵامه‌كانی گروپه‌كانی خویندكاران كۆده‌كرێنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌نجامدانی ئه‌م وۆرك شۆپه‌كه به‌رده‌وامی ده‌بیت و له ماوه‌ی ئاینده‌دا بۆ خوێندكارانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی تری زانكۆ ئه‌نجام ده‌درێت.







