ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 2018/12/11 به‌شی بنه‌ماكانی ئاین سه‌ر به كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه سیمینارێكی به‌ناونیشانی (پێغه‌مبه‌ر ناسی له ڕوانگه‌ی په‌یامه‌كانی نوره‌وه) بۆ به‌رێز(م. حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)ئه‌نجامدا.
سیمنیاره‌كه به ئاماده‌بونی ڕاگری كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان و مامۆستا و سه‌رۆك به‌ش و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خوێندكارانی زانكۆ له هۆڵی سیمیناراتی كۆلێج ئه‌نجامدرا.سیمیناریست له سیمیناره‌كه‌یدا به درێژی باسی له ناسینی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص) له ڕوانگه‌ی شێخ . سه‌عدی نه‌وره‌سی یه‌وه‌كرد.تێڕوانینه‌كانی سه‌عید نه‌وڕه‌سی بۆناساندنی پێغه‌مبه‌ر له دوتوێی چه‌ند خاڵێكدا بۆ ئاماده‌بوان ڕون كرده‌وه.له كۆتایدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژه‌وه به‌خشرایه پێشكه‌شكاری سیمیناره‌كه.





