کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە سیمپۆزیەمى(تێڕوانینێکى ئەکادیمیانە بۆ جاڕنامەى مافەکانى مرۆڤ) ئەنجام دەدات

ڕۆژى یەکشەممە ٢٠١٨/١٢/٩ کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە سیمپۆزیەمێکى ئەنجامدا
سیمپۆزیەمەکە بە ئامادەبوونى سەرۆکى بەش و مامۆستا و خوێندکارانى زانکۆى هەڵەبجە  بە ناونیشانى (تێڕوانینێکى ئەکادیمیانە بۆ جاڕنامەى جیهانیی مافەکانى مرۆڤ) لە هۆڵى سیمیناراتى کۆلێج لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بەڕێوەچوو.
 بەڕێز (م.ى ئاوارە حسێن أحمد) بەڕێوەبەرى سیمپۆزیەم و هەریەک لە بەرێزان (پ.ى.د. هاشم عمر أحمد ، پ.ی.د. ناصح کریم عبدالله، م.ى. نەبەزجمال کمال الدین ، م. ئاکۆ محمد تۆفیق) وەک سیمیناریست بەشداریان تێدا کرد.
بەرێز (پ.ى.د. هاشم عمر أحمد) بە بابەتى (جاڕنامەى مافەکانى مرۆڤ لە مەبەستى شەریعەوە ) بەند و یاسایەکانى جاڕنامەى مافەکانى مرۆڤ لە ڕوانگەى دەستوى ئیسلامەوە شی کردەوە. و بابەتى دووەم لە لایەن بەڕێز ( پ.ی.د. ناصح کریم عبداللە) بە ناونیشانى (میکانیزمى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ ،یاساى سزادانى ئیسلامى وەک نمونە) پێشکەش کرا. سیمیناریست لە بابەتەکەیدا مافەکانى مرۆڤ لە ڕوانگەى ئیسلامەوە باس لێوە کردن ، هەروەک جۆر و شێوازەکانى سزادانەکانى بە پێی دەقە نوسراو و هاتوەکانى ئیسلام خستنەڕوو. بابەتى سێیەمى دانیشتنە زانستیەکە لەلایەن بەرێز (م. ئاکۆ محمد تۆفیق) لە ژێر ناونیشانى (تێڕوانینێکی ئەکادیمیانە بۆ جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ) پێشکەش کرا. م. ئاکۆ لە ڕوانگەى ئەکادیمى و کارگێڕیەوە باسی لەسەرجەم مافەکانى مرۆڤ کرد و ئەو ڕەهەندانەى کە دەستەبەرى مافەکان دەکات بۆ هەر  مرۆڤێک شیکردنەوە هاوکات بە شێوەى ئەکادیمیانە تیشکى خستە سەر دەقە نوسراوەکانى  جاڕنامەى جیهانیی مافەکانى مرۆڤ .بە سیمینارى بەڕێز(م.ى. نەبەزجمال کمال الدین)  لەژێر ناونیشانى (مافەکانى مرۆڤ لە ڕوانکەى  یاساى نێودەوڵەتیەوە) کۆتا بابەتى سیمپۆزیەمەکە پێشکەشکرا , پێشکەشکار لە بابەتەکەیدا ئاماژەى بە دەقى  یاسا نێودەڵەتیەکان و مافەکانى مرۆڤ لە ڕوانگەى ئەو یاسایانەوە باس لیوەکرد.
لە کۆتایی سیمپۆزیەمەکەدا ئامادەبوان پرسیار و ڕەخنە و پێشنیارەکانیان خستە ڕوو و سوپاسی ئەنجامدەرانى سیمپۆزیەمەکەیان کرد.
.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *