لە هەفتەى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ژنان کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان سیمپۆزیەمێک ئەنجام دەدات

 لە هەفتەى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ، ڕۆژى یەکشەممە بەروارى ٢٠١٨/١٢/٢ بە ئامادەبونى بەڕێز( پ.ی.د. نەریمان عبدالله) ڕاگرى کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە و ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆى هەڵەبجە ، کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى سیمپۆزیەمی (ئاسایشی خێزان و مافەکانى ئافرەت)  بۆ مامۆستایانى زانکۆ ئەنجامدا. سیمپۆزیەمەکە لە دوو تەوەرى سەرەکى پێک هاتبوو , تەورەى یەکەم لەلایەن بەڕێز.ناصح عبدالله لەژێر ناونیشانى (دەلاقەیەک بەڕووى دەرون ودروستى خێزاندا) پێشکەشکرا.  سیمیناریست لەم بابەتەدا باسێکى سەبارەت بە پایە و بنچینەکانى دروستکردنى خێزان کرد و دیارترین سیفاتەکانى خێزانى تەندروست و پێویست بۆ کۆمەڵگەى خستنەڕوو. ئەو هۆشیارکردنەوەى خێزان و گەورەکانى خێزانى بە پێویستیەکى سەردەمیانە زانى لە پێناو پێگەیاندنى نەوەیەکى هۆشیار و تەندروستدا. هەرچی بابەتى دوەمى سیمپیۆزیەمەکەیە لەلایەن بەرێز (د.هاشم عمر)ەوە بە ناونیشانى (مافەکانى ئافرەت لە نێوان دەق و کەتواردا) پێشکەشى ئامادەبوان کرا.بەرێزیان باسی لە گرنگى بیرخستنەوە و دوبارە  پەروەردەکردنەوەى پیاوان کرد لە ڕوى  تێڕوانینیان بۆ مافەکانى ئافرەت . هاوکات ئاماژەى بەو ڕەفتار و مامەڵە خراپانە کرد کە بەناوى ئاینى ئیسلامەوە بەرامبەر بە ئافرەتان دەکرێت و لە ڕوانگەى قورئانەوە بەرپەرچی ئەو جۆرە هەڵس وکەوتانەى دایەوە . لە کۆتاییدا ئامادەبوان سوپاسی خۆیان بۆ ئەنجامدەرانى سیمپۆزیەمەکە دوپات کردەوە.



Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *