بەشی یاساى زانکۆى هەڵەبجە سیمپۆزیەمێک ئەنجام دەدات

ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/١١/٢٩ بەشی یاسا سەر بە کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە سیمپۆزیەمى (ڕۆڵى داواکارى گشتى و جێبەجێکارى داد لە دادگاکانى هەرێمى کوردستان) ئەنجامدا.
سیمپۆزیەمەکە بە ئامادەبوونى بەرێز(پ.ى.د. نەریمان عبداللە) ڕاگرى کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە و سەرۆک بەش و مامۆستا و فەرمانبەر و  خوێندکارانى زانکۆى هەڵەبجە و ژمارەیەک کەسایەتى حکومى و ئەکادیمى ناوچەکە لە هۆڵی سیمیناراتى کۆلێج بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆکى سیمپۆزیەمەکە لە سێ بابەت پێکهاتبوو کە لەلایەن هەریەک لە بەرێزان دادوەر : فریق حمەصاڵح عبدالله بە بابەتى (ڕۆڵى دادگاکان لە یەکلاکردنەوەى کێشەکان)، دادوەر بختیار محمد عەلى عارف بە بابەتى (ڕۆڵى داواکارى گشتى لە چاودێرى ڕەوایەتى) و جێبەجێکارى داد : زەکریا حەمەخان سەعید بە بابەتى ( ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردن لە بڕیارەکانى دادگا) و بەپێشکەشکاریی خوێندکار ماریا دارا و بەڕێوەبەریی م. ڕێزان سعید پێشکەشکران.
بابەتى یەکەم لەلایەن  دادوەر : فریق حمەصاڵح عبدالله پێشکەشکرا.پێشکەشکار لە بابەتەکەیدا دادگا و یاساکانى ناساند و بەوردى ڕۆڵی دادگاکانى لە یەکلاییکردنەوەى کێشەکاندا ڕون کردنەوە.بابەتى دوەم لەلایەن بەڕێز  دادوەر بختیار محمد عەلى عارف لەژێر ناونیشانى (ڕۆڵى داواکارى گشتى لە چاودێرى ڕەوایەتى) پێشکەشکرا. دادوەرى ناوبراو داواکاریی گشتى ناساند , دیارترین ئەرکەکان و ئامانج و ئامرازەکانى داواکارى گشتى لە دوتوێی چەن خاڵێکدا خستە بەردەم ئامادەبوان
کۆتابابەتى سیمپۆزیەم لەلایەن جێبەجێکارى داد : زەکریا حەمەخان سەعید بە ناونیشانى ( ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردن لە بڕیارەکانى دادگا)پێشکەشکرا.ناوبراو بە درێژى ئەرکەکانى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى ئاماژە پێدان , و بەشێوەى یاسایی و بە تیڕوانینى کەلتوریانە میکانیزم و چۆنیەتى جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگاى خستنەڕوو.
لە کۆتاییدا ئامادەبوان سەرنج و پرسیارەکانیان خستنەڕو و لۆگۆى زانکۆى هەڵەبجەش لەلایەن ڕاگرى کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتیەکانەوە پێشکەشی هەر سێ پانێڵیست کرا.

 

  

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *