کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە سیمپۆزیەمێک ئەنجام دەدات

ڕۆژى دوشەممە بەروارى ٢٠١٨/١١/١٩ کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە سیمپۆزیەمێکى بۆ مامۆستایان و خوێندکارانى ئەو کۆلێجە ئەنجامدا.
سیمپۆزیەمەکە بە ناونیشانى (ستراتیژیەتى فێربوون و فێرکردن لە دەزگا ئەکادیمیەکاندا) لە هۆلی سیمیناراتى کۆلێج و بۆ هەریەک لە بەرێزان (پ.ى.د. ناصح کریم) عبدالله ، (پ.ى.د. هاشم عمر أحمد) و بە بەرێوەبەرایەتى (م.جمال ئەمین) ئەنجام درا. دەستپێکى  سیمپۆزیەمەکە بە بابەتى (د.ناصح کریم) بەنانیشانى (داهێنان لە وانەوتنەوەدا) دەستى پێکرد. سیمیناریست فرێزى داهێنانى لەسەرجەم ڕەهەندەکانەوە شی کردەوە و گرنگى داهێنانى لە بوارى وانەوتنەوەدا بۆ مامۆستایانى زانکۆ بە وردى خستە روو ، داهێنانى لە بوارى وانە وتنەوەدا بەشێوەى سەردەمیانە بە پێویستیەکى هەنووکەیی بۆ پێشخستنى سێکتەرى پەروەردە و فێرکردن باس لێوە کرد.
بابەتى دوەمى سیمپۆزیەمەکە لە لایەن بەرێز(د.هاشم عمر أحمد) لە ژێر ناونیشیانى (فێر بە چۆن فێردەبیت) پێشکەش کرا. ئەو بە وردى باسی لەسەرجەم ئەو ڕێکارانە کرد کە دەتوانرێت لە ڕێگەیانەوە فێر ببیت . ڕەهەندەکانى فێربونى سەردەمیانەى تاوتوێ کرد
بە گفتوگۆى ئامادەبوان کۆتایی بە سیمپۆزیەمەکە هات.

 

 

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *