كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات

 ڕۆژى دوشەمە بەروارى ٢٠١٨/١١/١٢  کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی (ئێچ دەبلیو پی ئێڵ) کۆریاى باشور وۆرکشۆپێکى نێودەوڵەتى بەناونیشانى (ڕۆڵى زانکۆى هەڵەبجە لە لوتکەى ئاشتى کۆریا ٢٠١٨) ئەنجامدا. وۆركشۆپەكە لە هۆڵی سیمیناری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكان لە كاتژمێر 12 نیوەڕۆ لە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو و بە شێوەى ڕاستەوخۆ لەڕێگەی سكایپەوە ئەنجامدرا  لە نێوان هەریەك لە بەریزان .(پ.ی.د. نەریمان عبدالله علی ) ڕاگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە و و (ئيما چۆ)ڕێكخرەی كاروبارەەكانی ڕێكخراوەكە.
دەستپێكی وۆركشۆپەكە بەڕێز ڕاگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە وتە دەستێپكی وۆرك شۆپی پێشكەش كرد وپاش پێزانین و بەخێرهاتنی میوانەكان باسی لە گرنگی ئەم جۆرە چالاكیانە كرد و ڕۆڵی ئەم وۆركشپانەی لە بەرەوپێش بردنی زانكۆی هەڵەبجە   ڕونكردەوە. ئەو ئاماژەی بەوە كرد هەڵەبجە خاوەنی قوربانی و شەهیدە بۆیە لە ئازارەكانی شەڕ ئەگەین وبەردەوام داكۆكی لە بەدیهێنانی ئاشتی دەكەین ، دەمانەوێت لەم ڕێگەشەوە زانكۆی هەڵەبجە  بەهەمو دونیا بناسێنین و خوێندكارەاكنمان بكەینە خوێندكاری نێودەوڵەتی.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا  باسیشی لەوە کرد کە پلان و کاری هاوبەشیان هەیە بۆ ناردنی خونکاران بۆ دەرەوە وە دانانی پرۆژەیەکی هاوبەش بۆ ئەوەی بابەتی ئاشتی ببێتە مەنهەج لە زانکۆ و لە قوتابخانەکانی هەڵەبجەدا لە پێناو ئەوەی كە ئاشتی و پێكەوەژیان بە ئاشتیانە بكەینە كەلتوور. هەروەها باسیشی لە پلان و چالاكیەكانی زانكۆی هەڵەبجە كرد كە بڕیارە لەمساڵی خوێندندا ئەنجام بدرێن لە بورای ئاشتیدا. دواتر بەڕێز(ئیمان چۆ)لە وڵاتی كۆریاوە و لەڕێگەی سكایپەوە بابەتەكە خۆی پێشكەش كرد . ناوبراو بە گرنگیەوە باسی لە ڕۆڵی زانكۆی  و هەڵەبجە كردكە هەوڵی هەیە لە ێناو بە كەلتور كردنی ئاشتی لە كوردستان و عیراق و تەنانەت دونیاشدا.هەروەها ئاماژەیەكی بە بەشێك  لە چالاكیە گرنگەكانی زانكۆكە كرد كە ساڵانی ڕابردو لەو بوارەدا ئەنجام دراون و گرنگی و بایەخی نێودەوڵەتی هەبوەو بەشێكیان گرنگیەكا بە جۆرێك بوە كە  بونەتە جێكەی باسی میدیا جیهانیەكان.خۆشحاڵی خۆشی نەشاردەوە كە زانكۆی هەڵەبجە لە پلانی چالاكیەكانی ئەمساڵیدا بە شێوەیەكی بەرچاو خۆی تەرخان كردوە كە لە بواری ئاشتیدا كار بكات. بەتایبەت ئەو چالاكیانەی كە بڕیارە لەگەڵ ڕێكخراوەكەی ئەواندا بە ئەنجام بگەن.لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئاماژەی بەو یاداشتانامە لێك تێگەیشتنانە كرد كەڕێكخراوەكەیان لەگەڵ زانكۆی هەڵەبجە واژی كردوە و زانكۆی هەڵەبجەی بە یەكێك لە زانكۆزۆر چاك و پێشكەوتوەكانی بواری ئاشتی و پێكەوەژیان وەسف كرد.
لە كۆتایی وۆرك شۆپەكەدا بە گفتوگۆی ئامادەبوان كۆتایی بە وۆرز شۆپەكە هێنرا.


Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *