مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە ناوی زانکۆ دەخاتە ناو گۆڤارێکی ئاست بەرزی جیهانیی

مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاریی بیناکاریی زانکۆی هەڵەبجـە توێژینەوەیەکی هاوبەش لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە
م.ی ڕابەر حمەامین فرج مامۆستاو بڕیاردەری بەشی ئەندازیاریی بیناکاریی زانکۆی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند مامۆستایەکی زانکۆی سۆران توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (Updating ground conditions and time-cost scatter-gram in tunnels during excavation) بڵاو دەکاتەوە.

ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری ئاست بەرزی (Automation in Construction) بڵاوکراوەتەوە کە یەکێکە لە هەرە بەهێزترین گۆڤارەکانی سەر ئاستی جیهان لە بواری ئەندازیاری شارستانیدا و خاوەنی فاکتەری کاریگەری 4.032 ە.

بۆ بینین و زانیاری زیاتر سەبارەت بە توێژینەوەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0926580518311282?dgcid=author

Sharing is caring!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *