ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 2019/5/2 به ئاماده‌بوونی د.دانا عبدالله طاهر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستا و خوێندكارانی به‌شی ئه‌ندازیاری بیناكاریی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ، به‌شی ئه‌ندازیاری بیناكاری پێشانگای ساڵانه‌ی خوێندكارانی ئه‌و به‌شه‌ی كرده‌وه .
پێشانگاكه له كاتژمێر 9 ی سه‌رله‌به‌یانی له بینای به‌شی ئه‌ندازیاری بیناكاریی كرایه‌وه و له‌چوارچێوه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شه‌كه‌یه كه ساڵانه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ئه‌نجامیان ده‌دات و تیایاندا سه‌رجه‌م كار و چالاكیه‌كانی خوێندكارانی تێدا نمایش كرا كه له وانه‌كانیاندا به تیۆری ده‌خوێندرێن.
لای خۆیانه‌وه خوێندكاران وێرای پێزانینیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی و ستافی زانستی به‌شه‌كه ، دوپاتیان كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی پێشانگای له‌و چه‌شنه به‌شێكه له پێویستیه‌كانی خوێندن له‌و به‌شه‌دا چونكه هاوته‌ریب به تیۆرییهتی وانه‌كان ، به‌شێوه‌ی پراكتیكی پرۆژه‌كانی گه‌ڵاڵه بوو لایان نمایش ده‌كرێت.








