کچە خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری بیناکاری بەناوی (کانی سیروان کەمال) لە زانکۆی هەڵەبجە بە دروستکردنی مۆدێلێك کەلە (Frame struactore) پێکهاتبوو ،لەژێرناونیشانی (Isolates struacture from ground Base Isolation) بەشداری لە پێشبڕکێی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری هەموو زانکۆکانی کوردستان کرد.
پێشبڕکێکە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/٤/۱ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی (ENG . EXPO 2019 ) بەڕێوەچوو ، بەسەرپەرشتی م. هونەر فەرید حمەعلی / سەرۆکی بەشی ئەندازیاری زانکۆی هەڵەبجە ، پێشبڕکێکە بۆ دەرخستنی تواناو لێهاتوویی خوێندکاران و ئاشنابوونیانە بەیەکتر.

- 03 Apr
- 2019