خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری بیناکاری گەشتێکی زانستی بۆ کارگەی چیمەنتۆی بازیان ئەنجام دەدەن

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠١٩/١/٣١ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری بیناکاری گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ کارگەی چیمەنتۆی بازیان کە لەلایەن کۆمپانیای لاڤارجەوە بەڕێوەدەبرێت. مەبەست لە ئەنجامدانی گەشتەکە زیاتر ئاشنابوونی خوێندکاران بوو بەلایەنی پراکتیکی هەنگاوەکانی دروست کردنی چیمەنتۆ کە وانەی کۆنکرێت تەکنەلۆجی قۆناغی دووەمی بەشەکەدا دەخوێنرێت. خوێندکاران لەنزیکەوە ئاشنا کران بە ڕێگاکانی سەلامەتی کارکردن لە کارگەکانداو هەنگاوە سەرەکیەکانی دروست کردنی چیمەنتۆ. گەشتەکە بەسەر پەرشتی مامۆستا ڕابەر حمەامین کەمامۆستای وانەکەیە ئەنجامدرا.

 

Sharing is caring!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *