Published at: 29-11-2022

تاوتوێكردنی سزای لە سێدارەدان لە وۆركشۆپێكی بەشی یاسادا

Powerd by: UoH

لیژنەی دڵنیایی جۆری بەشی یاسا لە كۆلیژی یاسا و كارگێڕی وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە سزای لە سێدارەدان.

وۆركشۆپەكە بە ناونیشانی “عقوبة الإعدام وإشكالياتها التطبيقية في إقليم كوردستإن العراق” لەرۆژی 29/11/2022 لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی هەڵەبجە لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەرێوەچوو، كە تێیدا بە سێ‌ سیمیناری جیاواز باسی سزای لەسێدارەدان‌و كاریگەرییەكانی لە هەرێمی كوردستان كرا.

سیمیناری یەكەم لەلایەن بەرێز مامۆستا زانیار بەختیار بە ناونیشانی ” عقوبە الاعدام بین الابقا‌ء والالغا‌ء”، كە تێیدا باسی لە كاریگەرییەكانی سزای لە سێدارەدان و خستنەڕووی چەند ئامارێكی لەو بارەوە كرد و كاریگەری مانەوە، یان هەڵگرتنی سزاكەشی روونكردەوە.

سیمیناری دووەمیش، لەلایەن بەرێز مامۆستا دڵشاد حامد بە ناونیشانی “عقوبە الاعدام فی القانون الدولی العام”، كە تێیدا چەند روونكردنەوەیەكی لەسەر سزای لە سێدارەدان دا و كاریگەری جێبەجێكردن و جێبەجێنەكردنی سزاكەشی خستەڕوو.

هەرچی سیمیناری سێیەمە بە ناونیشانی “المشاكل التطبيقية لعقوبة الاعدام في إقليم كوردستان العراق”، كە باس لە كێشەكانی جێبەجێنەكردنی سزای لە سێدارەدان لە هەرێمی كوردستان‌و كاریگەرییەكانی لە ناو چاكسازییەكان كرد و چەند ئامارێكی لەبارەی ئەو كەسانەشەوە خستەڕوو، كە لە ناو چاكسازییەكان لە چاوەڕوانی سزای لە سێدارەداندان.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down