Published at: 22-11-2022

بەشی ئەندازیاری وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا

Powerd by: UoH

بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە رۆڵی تەكنەلۆژیا لە بونیادناندا.

وۆركشۆپەكە بە ناونیشانی:
“Prestressed concrete; The Role of BIM in Construction; Applications of Artificial intelligence in Construction”
لە رۆژی 2022-11-22، لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی لەبینای سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، كە هەریەكە لە یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان، نوێنەرایەتی هەڵەبجە و پەیمانگای كۆنكرێتی ئەمریكی، چاپتەری كوردستان هاوكاربوون لە بەڕێوەبردنی وۆركشۆپەكە.

وۆركشۆپەكە لە سێ‌ سیمیناری پێكهاتبوو، كە سیمیناری یەکەم لەلایەن بەرێز دكتۆر ناسح حەبیب بە ناونیشانی:
“Prestressed Concrete”
پێشكەشكراو تێیدا تیشکی خستە سەر مێژووی سەرهەڵدانی بیرۆکەی پری سترێس و سوود و گرنگییەکانی لە بواری دروستکردنی پرد و پێکهنەرەکانی بینادا، هەروەها هەڵسەنگاندنێکی بابەتیانەی کرد بۆ جۆرەکانی و لەڕووی ئەنازیارییەوە باشی و خرابیەکانی خستەڕوو.

سیمیناری دووەمیش لەلایەن بەرێز مامۆستا توانا عەبدوڵڵا بە ناونیشانی: ڕۆڵی سیستمی بی ئێم لە:
“BIM construction 4.0”
پێشكەشكراو تێیدا تیشکی خستە مێژووی سەرهەڵدانی بیرۆکەی بیناسازی ٤ و پێکهاتەکانی و ئەو تەکنەلۆژیایانەی پێکیدێنن، پاشان باسکردنی سیستەمی بی ئێم و پێکهاتەو قۆناغ و ئاستەکانی ‌و ڕۆڵی ئەم سیستەمە لە بیناسازی ٤ و پێشخستنی بواری بیناسازی

سیمیناری سێیەمیش لەلایەن بەرێز مامۆستا محەمەد بە ناونیشانی:
“Applications of Artificial Intelligence in Construction”
پێشكەشكراو تێیدا باسی لەوە كرد، ئێستا لە جیهاندا، بە نزیکەیی لەهەموو بوارەکاندا بەرەوپێشچوونەکانی زیرەکی دەستکرد لە هەڵکشاندایە و وتی: کەرتی بیناکاریش بەدەر نییە لەم بەرەو پێشچوونانەدا.

لێرە كیلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپەكە

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپەكە

chevron-down