لە كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور لە زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی بەڕێوەچوو، كە تایبەت بوو بە پەروەردەی دەروونی و پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندكار.
وۆركشۆپەكە لە ژێر ناونیشانی “ڕۆڵی پەروەردەی دەروونی لەپەیوەندی نموونەیی ئەرێنی نێوان مامۆستا و خوێندکار”، لە رۆژی 22/11/2022 لە هۆڵی شێركۆ بێكەسی كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور بەرێوەچوو.
قسەكەرانی وۆركشۆپەكە بریتی بوون لە زانا عزیز مەحمود، مامۆستا سالم حەسەن عەزیز، كە تێیدا باسیان لە پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندكار لە ڕووی دەروونییەوە كرد.
قسەكەران باسیان لەوەش كرد، كە پەروەردەی دەروونی رۆڵێكی گەورەی هەیە لە دروستكردنی پەیوەندییەكی ئەرێنی لەنێوان مامۆستا و خوێنكاردا، بۆیە دەبێت گرنگییەكی زۆر بدرێت بە پەروەردەی دەروونی.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێری وۆركشۆپ
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ