Directorate of Statistics and Information Technology

بەڕێوەبەرایەتی ئامارو تەکنەلۆجیای زانیاری :

ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە ڕووی کارگێڕیەوە سەربە فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ،  سەرەتا ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ دامەزراندنی زانکۆ بە ناوی (بەڕێوەبەرایەتی ئامارو نەخشەکێشان ) دامەزراوە پاشان ساڵی ٢٠١٣ هۆبەی تەکنەلۆجیای زانیاری دامەزراوەو دواتر هەردووکیان کراون بە یەک بەڕێوەبەرایەتی ، لە ئێستادا ئەم بەرێوەبەرایەتیە سەرجەم کارەکانی ئاماری وردی زانکۆ و تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەموو بەشەکانی زانکۆ بەڕێوەدەبات.

 

 کارەکانی بەرێوەبەرایەتی ئامارو تەکنەلۆجیای زانیاری:

 کارەکانی ئامار:

1-  ناردنی ئامارو زانیارى بۆ وەزارەت ، وەڵام دانەوەى سەرجەم ئەو نوسراوانەى داواى ئامارو زانیارى دەکەن بۆ پارێزگاى هەڵەبجە وبەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى فەرمانگەى ئامارى هەڵەبجە و سەرجەم ئەو گۆڤار و بڵاوکراوە و توێژینەوانەى پێوستیان بە ئامارە.

2-  کۆکردنەوە و ڕێکخستنى زانیارى دەربارەى سەرۆکى زانکۆ و یاریدەدەرەکانى و بەڕێوەبەرەکان بەپێ ى (پۆست ، پلەى زانستى ، پسپۆڕى گشتى و پسپۆڕى وورد).

3-  کۆکردنەوە و ڕێکخستنى داتا و زانیاریەکانى مامۆستایانى سەرجەم کۆلێژەکان و بەشەکان بەپێ ی (بڕوانامە ، ڕەگەز، نازناوى زانستى ،  پسپۆڕى ، دوابڕوانامە ، بارى خێزان ، ڕەگەزنامە ).

4-  زانیارى دەربارەى خوێندکارانى خوێندنى باڵا ( دکتۆرا و ماستەر) لە دەرەوە و ناوەوەى وڵات بەپێ ى (بوارى خوێندن ، زانکۆکەى).

5-  زانیارى دەربارەى خوێندکارانى دەرەوەى وڵات و باشور و ناوەڕاست کە لە زانکۆمان دەخوێنن .

6-  کۆکردنەوەى زانیارى و ڕێکخستنى دەربارەى کۆلێژەکان (ژمارەى توێژینەوەکان و کتێب و هۆڵەکانى خوێندن و ژوورى مامۆستا  وداتاشۆ و تاقیگە  و کۆمپیوتەر و ئامێرەکانى تاقیگە وهێڵى ئینتەرنێت و ڕووبەرى سەوزایی و یاریگا وەرزشیەکان......هتد).

7-  کۆکردنەوە و دەرکردنى ئامارى وورى خوێندکاران  بەپێ ى (کۆلێژەکان و بەشەکان و قۆناغەکان ).ژمارەى دەرچووانى ساڵانە.

8- کۆکردنەوەی پێداویستی کۆلێژو بەشەکان لە ژمارەی فەرمانبەرو کۆمپیوتەرو .. ئامێرە پێویستەکانی تر

 

کارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری:

١- بەرێوەبردن وچارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی ئینتەرنێت.

٢- دامەزراندنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و دانانی پرۆگرامە پێویستەکان و فۆرمات و چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمپیوتەر لە زاانکۆدا.

٣- دروستکردن و تۆمارکردنی پێناسی زانکۆیی  بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران.

٤- بەرێوەبردنی وێبسایتی زانکۆ و دانانی هەواڵ و چالاکیەکان و نوێکردنەوەی زانیاریە پێویستەکان بۆ سەرجەم بەشە جیاوازەکانی ماڵپەڕی زانکۆ.

٥- دروستکردن و سەپۆرتی وێب ئەپلیکەیشن و داتابەیسی پێویست بۆ هەر بەشێکی زانکۆ.

٦- بەرێوەبردنی سیستەمی ئەلکترۆنی (ERP)ی زانکۆی هەڵەبجە تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان، پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ستافی تەکنەلۆجیای زانیاری وەزارەت.

٧- پێدانی ڕاهێنان و فێرکردنی فەرمانبەران بۆ هەر سیستەمێکی ئەلکترۆنی تایبەت بە زانکۆ.

 

بەرێوەبەر :  بەرزان طاهر سعید

ژ.م :   07501405454

 ئیمەیڵ :   [email protected]

             [email protected] 

chevron-down