Directorate of Media

ڕاگەیاندن ئۆرگانێکی گرنگی هەموو وەزارەت و دامودەزگایەکی حکومی ناحکومی و ناوەند و ڕێکخراوەکانە، لەئێستادا بەبێ بوونی میدیا ئەستەمە هیچ کارێک بەرەوپێش بچێت، بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن یەكێكە لە بەڕێوەبەرێتییەكانی زانکۆی هەڵەبجە، ڕاگەیاندن بە چاوی سەرجەم دامەزراوەکان دادەنرێت و سەرەتا و کۆتایی هەموو کارەکان پەیوەندییان بە ڕاگەیاندنەوە هەیە، تەنانەت ئەمڕۆ هەلی کار و بواری بازرگانی ڕیکلام بەشێکی گرنگی بواری ڕاگەیاندن پێکدەهێنن و دەبنە زەمینەیەکی گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی سەرجەم کار و پرۆژە جیاوازەکان. ئەم بەڕێوەبەرێتییە لەڕووی كارگێڕییەوە سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆیە،ساڵی ٢٠١٩ بووەتە بەڕێوەبەراتی و بەڕێز(هەرێم ئەمین عبدالرحمن)وەک بەڕێوبەر،ئەركی ئەم بەڕێوەبەرێتییە لەڕووی كاری دەنگیی و ڕاگەیاندنەوە سەرپەرشتیكردن و ڕێكخستنی سەرجەم سیمینار و كۆنفرانس و وۆركشۆپەكانە، هەروەها ڕووماڵكردنی سەرجەم كار و چالاكییەكانی زانکۆمان بەشێوەیەكی زانستییانە و گواستنەوەیان لەڕێگەی وێب سایت و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی زانکۆوە، هاوکات بەڕێوەبردنی وێب سایت و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی زانکۆ لە ئەستۆی ئەم بەڕێوەبەرێتییەدایە. بەشێک دیکە لەکاری ڕاگەیاندن بریتییە لە کاری مارکیتینگ و بەرەوپێشبردنی سەرجەم لایەنەکانی ئەم بوارە. ئەم بەڕێوەبەرێتییە سەرەڕای ئەنجامدانی کاری ڕاگەیاندنی زانکۆ، لەسەر ئاستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرجەم دامەزراوەکانی تری حکومی و ناحکومی هەماهەنگی تەواودەکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئیش و کارەکانی زانکۆی هەڵەبجە. 

ب. بەڕێوەبەراتی ڕاگەیاندن : هەرێم ئەمین عبدالرحمن

 

chevron-down