کتێبی زانکۆی هەڵەبجە هەگبەیەک لە کارو چالاکییەکان هەوڵێكە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەند لە چەند پسپۆرییەكی جیاواز ئامادەكراوە.
ئەم کتێبە بۆ ناساندنی كارو چالاكیو گەشەی زانكۆی هەڵەبجە لە ماوەی ساڵانی 2019 بۆ 2022، كە بە وردی تیشكخراوەتە سەر ئاستی گەشەكردنی زانكۆی هەڵەبجە لەماوەی ئەو ساڵانەدا.
لەم کتێبەدا هەوڵدراوە تەواوی داتاو زانیارییەكان، بە ژمارەو ئاماری وردەوە لە چەند بوارێكی جیاواز لە بارەی گەشەی زانكۆی هەڵەبجە، لەڕووی ماددیو مەعنەوی بخرێتەڕوو، بە زیادبوونی بیناو كەرەستەو پێداویستییەكانی خوێندنەوە، تا زیابدوونی ژمارەی خوێندكارو ستافی ئەكادیمیو زیادبوونی پەیوەندییەكانی زانكۆ لەگەڵ زانكۆ ناوخۆییو جیهانییەكانو دانپێدانانی لەسەر ئاستی حكومەتی عێراق، تا چوونە كێبڕكێی زانكۆ گەورەكانی هەرێم لە ریزبەندییە جیهانییەكان