Published at: 12-12-2022

لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجەو کۆمەڵەی قووربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە کۆدەبنەوە

Posted by:  UoH

بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بەڵگەو دیکۆمێنت و دەوڵەمەندترکردنی پڕۆژەی (ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە)و خزمەتکردن بەم بوارە، سەرۆکی لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە بەڕێز (پ.ی.د.نەریمان عبدللە) بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی لیژنە کۆبویەوە لەگەڵ سەرۆک و بەشێک لەئەندامانی (کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە).
سەبارەت بەکۆبونەوەکەیان بەڕێز (پ.ی.د.نەریمان عبدللە) بە سایتی زانکۆی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردن و وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بەپڕۆژەی (ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە)و دانانی شوێنی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر   (gis)نەخشەی

ڕۆژی ١١-١٢-٢٠٢٢ کۆبوینەوە لەگەڵ سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵەی قووربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ووتیشی: زیاتر لە ( ٥٠ خێزانی شەهید لەسەر نەخشە پۆینت کراوە)و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ هەمان مەبەست لەئۆفیسی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە کۆببنەوە.
پڕۆژەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە، پڕۆژەیەکی زانکۆی هەڵەبجەیەو یەکەم پڕۆژەی ئەکادیمیە دوای زیاتر لە (٣٣ ساڵ)لەکیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت و لەئێستادا بەزمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی) زانیاریەکان ڕێکدەخات و بڵاو دەکاتەوە.

chevron-down