Published at: 11-12-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، سوپاسی نوسینگەی هەڵەبجەو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات

Posted by:  UoH

بۆسەرخستنی پڕۆژەی (ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی زانکۆی هەڵەبجە)، پەرلەمانی کوردستان، لەڕێگەی نوسینگەی پارێزگای هەڵەبجەوە بڕی (١٥ملیۆن دینار) بەو لیژنەیەی زانکۆی هەڵەبجە دەبەخشێت کەسەرپەرشتی ئەم کارە دەکەن.
ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجەو سەرۆکی لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.ی.د.نەریمان عبدللە)بەسایتی زانکۆی ڕاگەیاند:
زانکۆی هەڵەبجە لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە خەریکی ئەنجامدانی پڕۆژەی(ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە)یەو بۆ ئەومەبەستەش پێویستی بەپاڵپشتی ماددی و مەعنەوی هەمووان هەیە تائەو ئەرشیفە گرنگە کۆبکەینەوەو بیپارێزین و سوودمەندبین لەم ڕێگەیەوە بۆ تەواوی کوردستان و ئەکادیمیستان.
ناوبراو ڕونیشیکردەوە پڕۆژەکە بریتیە لە(ئەرشیفکردنی هەموو ئەوبابەت و وێنەو دیکۆمێنت و دیداری ڕزگاربوانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، توێژینەوەو هەربابەتێکیتری پەیوەست بەکیمیابارانی هەڵەبجە، هەموویان لەوێب-سایتێکدا ئەرشیف دەکرێن).
سەرۆکی لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆساید ئاماژەی بەوەکرد، زانکۆی هەڵەبجە داوایکرد لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەڕێگەی نوسینگەکەیەوە لەپارێزگای هەڵەبجە بۆئەوەی هاوکاربن بەتایبەت لەڕووی ماددیەوە بەدابینکردنی بڕێک پارە تا پڕۆژەکە بخاتەسەرپێی خۆی، بەوهۆیەوە بڕی(١٥ملیۆن دینار)یان بەخشی بەلیژنەکە بۆئەوەی هاوکاربێت بۆسەرخستنی پڕۆژەکە.
هاوکات سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)
سوپاسی نوسینگەی پارێزگای هەڵەبجەو سەرۆکایەتی پەرلەمانیکردو هیواخوازبوو لایەنەپەیوەندیدارەکانیتریش هەمووان هاوکاربن بۆسەرخستنی زیاتری پڕۆژەکە.

chevron-down