Published at: 01-12-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ لیژنەی باڵای ئینسایکلۆپیدیای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە

Posted by:  UoH

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئیش وکارو هەنگاوەکانی کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت بە ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)بەهاوڕێیەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز(پ.ی.د. سیروان حامد احمد) سەردانی نوسینگەی ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجەیکردو لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی باڵای ئینسایکلۆپیدیا بەڕێز(پ.ی.د.حسین محمد)و ئەندامەکانی کۆبویەوەو گفتوگۆیانکرد لەسەرهەنگاوەکانی ئامادەکاری ئینسایکلۆپیدیاو هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ کەسانی شارەزاو لایەنەپەیوەندیدارەکان.
سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لەلیژنەی باڵای ئامادەکارکرد بۆ ئەو کارانەی ئەنجامیانداوەو پێیڕاگەیاندن (ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە) هەنگاوێکی زۆر گەورەو گرنگ و مێژوویەو هەموان شانازی پێوەدەکەن.
ئیسناسیکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان( زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیری)یە، لەلایەن کەسایەتی(شێخ علی شێخ عیزەدین)تێچونەکەی لەئەستۆ گیراوە.پڕۆژەکە ڕۆژی ٧-٨-٢٠٢٢، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرو بەرپرسی حکومی و حزبی و ڕۆشنبیران لەمەڕاسیمێکدا لەکتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە ڕاگەیەنرا.

chevron-down