Published at: 27-11-2022

ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا

Posted by:  UoH

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧-١١-٢٠٢٢، ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا.
کۆبونەوەکە پەیوەست بوو بەداواکاری خوێندکاران،
لەدوای کۆبونەوە ئەنجومەنی زانکۆ بەیانێکی دەرکرد
ئەنجومەنی زانکۆ پاش گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە جەختیکردەوەلەسەر ڕەوایی داواکاری خوێندکاران.
وەک ئەنجومەنی زانکۆ پشتگیری خوێندکارانین سەبارەت بەماف و داواکاریە ڕەواکانیان، داوا لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی خوێندکاران، وەپاڵپشت بە یاداشتی لیژنەی باڵای بۆڵۆنیای زانکۆمان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپێناو سەرخستنی سمستەری پایزەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، داوا لەخوێندکاران دەکەین بگەڕێنەوەهۆڵەکانی خوێندن بۆ بەردەوامبوون لەپرۆسەی خوێندن.
ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە
٢٧-١١-٢٠٢٢

chevron-down