مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە بە هاوبەشی مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی خەڵاتی باشترین توێژینەوەیان لە کۆنفڕانسێکی جیهانی بەدەست هێنا
بۆ یەکەم جار دوو مامۆستای کورد لە زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی سلێمانی خەڵاتی باشترین توێژینەوە لە کۆنفرانسێکی جیهانی گەورە بەدەست دەهێنن، مامۆستای بەشی فیزیای سەربە کۆلێجی زانست لەزانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (فەرەیدوون والی) ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە وڵاتی بەریتانیا، بە هاوبەشی لەگەل بەرێز(د. دڵزار محمد) مامۆستای بەشی ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی سلێمانی، بە توێژینەوەیەک بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی (17TH SDEWES Conference) یان کرد. ناوبراوان لە نێوان (٨٣٠) توێژینەوە کە لە لایەن توێژەران و زانایانی ناوچە جیاوازەکانی جییهانەوە پێشکەش کرابوو. خەڵاتی باشترین توێژینەوە (Best paper award) بە توێژینەوەکەی بەڕێزیان بەخشرا.
کۆنفرانسی (SDEWES Conference) کۆنفرانسێکی ساڵانەیە لەلایەن چەند پرۆفیسۆرێکی ئەوروپیەوە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند گۆڤاریکی جیهانی خاوەن ئیمپاکت فاکتەری بەرز بەڕێوە دەبرێت. هەر ساڵەو لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەمساڵ ساڵی حەڤدەهەمبوو لە وڵاتی قوبرس لە شاری پاپوس لە ٦-١١-٢٠٢٢بۆ ١٢-١١-٢٠٢٢ کۆنفڕانس بەڕێوەچوو.
لینکی کۆنفرانسەکە:
https://paphos2022.sdewes.org/schedule