Published at: 20-11-2022

زانکۆی هەڵەبجە: دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (سۆشیاڵ میدیاو کلتوری بەکارهێنان) ئەنجامدا

Posted by:  UoH

زانکۆی هەڵەبجە: دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی(سۆشیاڵ میدیاو کلتوری بەکارهێنان)ئەنجامدا
بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێز(د.ئارام محمد قادر)و، بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان، بەشی ڕاگەیاندن، دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بەناونیشانی(سۆشیاڵ میدیاو کلتوری بەکارهێنان) ئەنجامدا.
کۆنفڕانس بەچەند ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان لەهۆڵی د.مستەفا زەڵمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠-١١-٢٠٢٢، دەستیپێکرد، پاشان پرۆمۆیەکی تایبەت بەکۆنفڕانس لەڕێگەی داتاشۆ نمایشکراو دواتر سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس بەڕێز(پ.ی.دنەریمان عبدللە)لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی ئامادەبوانیکردبەناوی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس و وتیشی؛ گومانی تێدانیە پارێزگای هەڵەبجە لەڕووی زانستی و ڕۆشنبیریەوە مێژوویەکی پرشنگداری هەیە و ئاماژەی بەچالاکیە سیاسی و کلتوریەکانی هەڵەبجەکرد و هێمای بەوەکرد لەو ڕوانگەیەوە لەزانکۆی هەڵەبجە بەئامانجی بەرزکردنەوەی پێگەی زانستی و مەعریفی و ڕۆشنبیری هەڵەبجەو دەڤەرەکە بەردەوام چالاکی ئەکادیمی ئەنجام دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەهەنگاوەکانی ئامادەکاری دووەمین کۆنفڕانس و وردەکاریەکانی کرد.
پاشان سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە) لەووتەیەکدا بەخێرهاتنی وەزیروڕاوێژکاری وەزیرو پارێزگارو نوێنەری دامودەزگا حکومی و حزبی و ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوسانیکرد.
سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەکرد لەچوارچێوەی کاروچالاکیە ئەکادیمیەکان و پەیوەست بەکۆمەڵگا بەئەرکی خۆیان زانیوە وەک زانکۆی هەڵەبجە ئەم کۆنفڕانسە زانستیە ئەنجام بدەن و گەنشەی بکەن.
باسیلەوەکرد لەئێستادا مرۆڤایەتی لەچاخی تەکنەلۆژیادا ژیان بەسەر دەبات و ئەوەش وایکردووە بەکاربردنی پێدراوە تەکنەلۆژیەکان پێویستی و بەڕێژەیەکی زۆریش هەموان ناچارن بەکاری بهێنن، بەڵام ئەوەی گرنگە چۆنیەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ پێداویستیەکەدا.
لەکۆتای وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی ئاڕاستەی لیژنەتایبەتەکانی کۆنفڕانس و پانێڵستەکان و تەواوی بەشداربووانی کۆنفڕانس کردو هیوایخواست کۆنفڕانس وەرچەرخانێکی ڕاگەیاندن بێت.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێز(د.ئارام محمد قادر) دەستخۆشی لەسەرۆکی زانکۆو لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس و توێژەرانکرد.
وەزیری خوێندنی باڵا بەگرنگیزانی ئەوبابەتەکۆمەڵایەتیانەی لەکۆمەڵگەی کوردیدا هەیە توێژینەوەی لەسەربکرێت و بەتایبەت سۆشیاڵ میدیا وەک ناوەندە ئەکادیمیەکان پێویستە ئاوڕی لێبدرێتەوەو هەڵوەستەی لەسەربکرێت.
ئاماژەی بەکاریگەری سۆشیاڵ میدیاکرد لەبوارەجیاوازەکان و ڕوونیکردەوە ناوەندەئەکادیمیەکان پێویستە کارلەسەرئەوەبکەن بەئاڕاستەی درووستی خۆیدابڕوات.
لەکۆتای وتارەکەیدا بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا هیوایخواست کۆنفڕانس بەئامانجی خۆی بگات و بگوێزرێتەوە بۆ شارەکانیترو وەزارەتەکانیترو لەپەرلەمانی کوردستانیش ڕێوشوێنی گونجاو بۆکلتوری باش بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بەکاربهێنن.
وتاری لیژنەی زانستی کۆنفڕانس لەلایەن بەڕێز(پ.د.هێرش ڕەسوڵ)پێشکەشکرا، ناوبراو لەوتارەکەیدا هیوای خواست توێژینەوەکانی کۆنفڕانس جێی ڕەزامەندی و بایەخی هەمووان بێت و چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی پەیوەندیداری تایبەت بەژیانی تاک و کۆمەڵ لەبوارە جیاوازەکان لەهەرێمی کوردستان بخەنەڕوو.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە لیژنەکەیان(٣٤)توێژینەوەی بەدەست گەیشتوەو بەپێی گونجانی ناونیشان و جۆرو ڕێبازو ئامانج لەگەڵ تەوەرەپێشنیارەکانی کۆنفڕانس(٣٢)دانەیان پەسەندکراون و ڕوونیشیکردەوە دوای ناردنیان بۆ توێژەران و پێڕەوکردنی پێوەرە زانستیەکان(٢٢)توێژینەوە مافی بەشداریکردنیان لەکۆنفڕانس هەبووە. د.هێرش ووتیشی:توێژینەوەکانی بەشدار لەکۆنفڕانس هەوڵی گرنگ و جدیی زانستین بەئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی زمان و کلتوری میدیاو خزمەتکردن بەکۆمەڵ.
دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی(سۆشیاڵ میدیاو کلتوری بەکارهێنان) جگە لەتوێژەرانی زانکۆکە هەریەک لەزانکۆکانی(سلێمانی،پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەلاحەدین، کۆیە، ڕاپەڕین، coventry,middilesex، زانکۆی ئازادی تاران)بەشداربوون تێیدا.
پاشان پانێڵی یەکەم لەهۆڵی د.مستەفا زەڵمی ئەنجامدراو تێیدا هەریەک لەبەڕێزان(پ.ی.د.پاڤێ جمیل، م.ی.ڕاوێژ کامەران، د.جوان ڕۆژ، د.موڕاد حکیم) بابەتەکانیان خستەڕوو.
دوای نیوەڕۆش پانێڵەکان دابەشکرابوون بەسەر چوارهۆڵ لەکۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان کەلەکاتژمێر ٢٫٠٠ دەستیانپێکردو کاتژمێر ٣٫١٥ کۆتاییان پێهات، لەکۆتایی پانێڵەکاندا (١٤) خاڵ وەک ڕاسپاردەی کۆنفڕانس خرایەڕوو لەلایەن توێژەران و لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس.

chevron-down