Published at: 20-11-2022

پڕۆگرامى خوێندکارانى سەرکردە بۆ ساڵى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) کراوەیە

Posted by:  UoH

پڕۆگرامى خوێندکارانى سەرکردە بۆ ساڵى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) کراوەیە بۆ خوازیارانى
پڕۆگرامى خوێندکارانى سەرکردە کە لە لایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاو خۆرهەڵاتى ناوەڕاستەوە (The Middle East Partnership Initiative (MEPI)) بەڕێوەدەچێت پانگهێشتى خوێندکاران دەکات بۆ بەشداریکردن، کە لە ئێستادا خۆتۆمارکردن کراوەیە تاکو بەروارى (١٩/١٢/٢٠٢٢). سەرجەم خوێندکارانى بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا دەتوانن بەشداریبکەن بە مەرجێک تەمەنیان لە نێوان (٢٠-٢٤) ساڵیدا بێت.
ئەم پڕۆگرامە پڕۆگرامێکى ئاڵنگارى و پڕ ڕکابەریى و سەرکردایەتی و بەشداری شارستانییە بۆ خوێندکارە پێشبڕکێکارەکان. لە کۆتایدا، هەڵبژێردراوەکان لە زانکۆکانی ئەمریکا دادەنرێن کە تیایدا کاری ئەکادیمی تەواو دەکەن، پێشڕەوی و کارامەیی بەڕێوەبردنی پرۆژەکە پەرە پێدەدەن.(پەرەپێدانى تواناى سەرکردایەتى و بەڕێوەبردى پڕۆژەکە)
خوازیاران دەتوانن زانیارى وەرگرن دەربارەى ئەم پڕۆگرامەو زۆرترین ئەو پرسیارانەى دەربارەى دەکرێت کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://mepi.state.gov

chevron-down