Published at: 10-11-2022

زانکۆی هەڵەبجە: گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی

Posted by:  UoH

بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون و دەوڵەمەندترکردنی ئاستی زانست و زانیاری،
خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لە کۆلێجی یاساو کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی زانستیان ئەنجامدا بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی و یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکردن، سەرۆکی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (م.ئاکۆ محمد تۆفیق) ڕایگەیاند بەمەبەستی ئاشنابوون بەئەزموون و کاری زیاتری ئەوبەڕێزانەی ئەزمونی کاریان هەیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٠-١١-٢٠٢٢، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بازرگانیمان بەچاودێری (م.ی.خەندە غریب) بەسەردانی مەیدانی سەردانی ژووری بازرگانی و کۆمپانیاکانی دابەشکردنیانکردو گفتۆگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی و جێگری سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری کوردستان و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دبەشکاری کوردستان و ئەندامانی ژووری بازرگانی و خاوەن کارەکانکرد.

chevron-down