Published at: 10-11-2022

زانکۆی هەڵەبجە: بینایەکی مۆدێرن بۆ خوێندکاران کرایەوە

Posted by:  UoH

بەچاودێرى بەڕێز سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)
زانکۆى هەڵەبجە، مەراسیمى کردنەوەى بینایەکی مۆدێرن بۆبەشی ناوخۆیی کوڕان ئەنجامدرا.
رۆژى ٧-١١-٢٠٢٢، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری گشتی و نوێنەری دام و دەزگاحکومیەکان و لێپرسراوی مەڵبەندی(٩)ی ڕێکخستنی شارەزووری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاجیاوازەکان، ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و نوێنەری ڕێکخراوەکان(بینای بەشی ناوخۆیی عەبابەیلێی کوڕان) کرایەوە. بەڕێوەبەری ئەندازەو پڕۆژەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(نورەدین غریب) رایگەیاند: تێچووى تەواوی پڕۆژەکە بۆ دووبینای بەشی ناوخۆیی کوڕان و کافتریایەکی گشتی بریتیە لە ( 4,129,899.452 $)، ڕونیشیکردەوە
پڕۆژەکە یەکێکە لەو پڕۆژانەی ساڵی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە دواکەوت، نورەین غریب وتیشی:پڕۆژەکە
لەدوو بینا و کافتریایەک پێکدێت، هەربینایەک سێ نهۆمەو ژێرزەمینێک و کافتریای ناوخۆیشی تێدایەو ژمارەی ژوورەکان لەهەربینایەک لە ٢٧ ژووری نووستنی خوێندکارو کافتریاو کتێبخانەومەتبەخ و ئیدارەیەو (١٦٢) خوێندکار لەهەر بینایەک جێگەی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا سەرەڕای دووبیناکە بینایەکی جیاوازیش دروست کراوە بۆ کافتریای گشتی وبینایەک بۆ بۆ پرسگەو ئیدارەی بەشەناوخۆییەکان. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکان سەرپەرشتی کراوەو باشترین مەوادی تیا بەکار هاتووە

chevron-down