Published at: 09-11-2022

زانکۆی هەڵەبجە: بەشی یاسای کۆلێجی یاساو کارگێڕی و ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی چالاکییەکیان ئەنجامدا

Posted by:  UoH

بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی بەڕێز (پ.ی.د. سیروان حامد احمد) و ژمارەیەک مامۆستای بەشی یاساو خوێندکارە یەکەمەکانی هەمان بەش، ڕۆژی ٨-١١-٢٠٢٢، بەشی یاسای کۆلێجی ناوبراو بەهاوبەشی (ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی-ناوەندێکی ئەکادیمیی کوردی-ئەڵمانی ناحکومییە) چالاکییەکیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی زەمینەسازی بۆ بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.
مامۆستایانی کۆلێجی یاساوکارگێڕی (م.هاوڕێ ئەحمەد، د. توانا عەبدولڕەحمان، د. ئاوارە حسێن) سێ بابەتیان پێشکەشکرد بەناونیشانەکانی(داهاتووى دادپەروەریی تاوانى نێودەوڵەتیی و دادگاى تاوانى نێودەوڵەتیی
لەلایەن بەڕێز د. توانا عەبدولڕ ەحمان، ڕۆڵى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتیی لە بەناوخۆییکردنى بنەڕەتنامەکەیدا
لەلایەن د. ئاوارە حسێن، دادبینیی لە تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا – تاوانى جینۆساید لەلایەن هاورێ ئەحمەد
پاشان لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتووگۆکراو چەندان تەوەری پەیوەندیدار بە ناوخۆییکردنی یاسای نیودەوڵەتی خرانەڕوو.
لە کۆتاییدا ناوەندی کوردستانی بۆ یاسای نیودەوڵەتی و ڕاگری کۆلێجی یاسا و کارگێڕی جەختیان لەسەر ڕاپەڕاندنی کۆمەڵێک پڕۆژەی هاوبەش لە ماوەکانی داهاتوودا کردەوە.

chevron-down