Published at: 09-11-2022

سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە، لەگەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیەکانى (هونەرى و چاککردنەوە، ئەندازەو پرۆژەکان) کۆدەبێتەوە

Posted by:  UoH

بەمەبەستى دەستخۆشیکردن لەڕاپەراندنى ئیش و کارەکانیان و گوێبیست بوون لە داواکارى و گرفتەکانیان، سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبداللە) بەهاوڕێیەتى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى بەڕێز(پ.ی.د.سیروان حامد احمد) لەگەڵ فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانى هەردوو بەڕێوەبەرایەتى( ئەندازەو پرۆژەکان، هونەرى و چاککردنەوە) کۆبویەوە. کۆبونەوەکە سەرلەبەیانى ٨-١١-٢٠٢٢ ئەنجامدراو بەڕێز سەرۆکى زانکۆ دەستخۆشى لەتەواوى فەرمانبەران و بەڕێوەبەرى هەردوو بەڕێوەبەرایەتیکرد کە دڵسۆزانەو بەبیگوێدان بەماندووبون بەشەورۆژ کاردەکەن بۆ خزمەتکردن بە فەرمانبەرو خوێندکاران و مامۆستایانى زانکۆى هەڵەبجە، ناوبراو پێى راگەیاندن خەمخۆریان هەمیشە جێگەى پێزانینەو نیشانەى دڵسۆزی و خەمخۆریانە بۆ خزمەتکردن بەزانکۆکەیان، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانى هەردوو بەڕێوەبەرایەتى هونەرى و چاککردنەوەو ئەندازەو پرۆژەکان سوپاسى سەرۆکى زانکۆو یاردەدەرى سەرۆکى زانکۆکرد کەلەنزیکەوە گوێبیستى داواکاریەکانیانەو بەدواداچوون دەکات بۆ گرفتەکانیان.

chevron-down