Published at: 08-11-2022

زانکۆى هەڵەبجە: تاقیگەى بەشى ئەندازیارى شارستانى کرایەوە

Posted by:  UoH

بەچاودێرى بەڕێز سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)
زانکۆى هەڵەبجە، مەراسیمى کردنەوەى تاقیگەى بەشى ئەندازیارى شارستانى ئەنجامدا.
رۆژى ٧-١١-٢٠٢٢، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری گشتی و نوێنەری دام و دەزگاحکومیەکان و لێپرسراوی مەڵبەندی(٩)ی ڕێکخستنی شارەزووری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاجیاوازەکان، ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و نوێنەری ڕێکخراوەکان(تاقیگەى بەشى ئەندازیارى شارستانى) کرایەوە.لەلایەن بەڕێزان(م.هونەر فرید، م.ڕابەر حمەامین)ڕوونکردنەوەدرا بەمیوانان لەسەر تاقیگەو بەشەکانی تاقیگەکەڕوونکرایەوە کەبۆیەکەمجارە تاقیگەیەک بەوشێوەیەو بەو ئامێرانەوە بکرێتەوە.
سەرۆکى بەشى ئەندازیارى شارستانى بەڕێز(م.هونەر فرید) رایگەیاند: تێچووى تەواوى تاقیگەکە ٢٢٤ ملیۆن دیناربوەو وەزارەتى دارایى تمویلى کردووە، روونیشیکردەوە ئەو پارەیە بۆ کڕینى ئامێرى تاقیگەکانى بەشى ئەندازیارى شارستانى، درووستکردنى هۆڵێک بۆ ئامێرى تاقیگەکان خەرجکراوە، باسیلەوەشکرد ئەو ئامێرانەى لەناو هۆڵەکەدان ئامێرى پشکنینى موادى بینایە وەک(کۆنکریت و شیش و خشت و کربستۆن و بلۆک)و ئامێرەکان ئامێرى پێشکەوتون، بەشێکیترى ئامێرەکان ئامێرى پشکنینى خاکن کە ئامێرى پێشکەوتوون و تەنانەت هەندێک لەو ئامێرانە لە تاقیگەکانیترى کوردستاندا نییە، ناوبراو وتیشى : لەداهاتوودا دەتوانین لەچەند روویەکەوە سوود لەو ئامێرانە ببینین وەک وانەى پراکتیکى بۆ خوێندکاران و دەتوانرێت بۆ توێژینەوەى ماستەرو دکتۆراو بۆ توێژینەوەى زانستى مامۆستایانمان سوودى لێببینن و بەبەکارهێنانى ئامێرەکان داتاى درووستیان دەستبکەوێت، وەلەداهاتوودا ئەگەر (نوسینگەى راوێژکارى بەشى ئەندازیارى شارستانى) بکرێتەوە ئەم نوسینگە ئیشى پشکنینى موادى بیناو خاک دەبێت و ئەمەش سوودى بۆ دامودەزگاکانى حکومەت دەبێت و هەروەها دەشبێت بەسەرچاوەیەکى باشى داهات بۆ زانکۆ.

chevron-down