Published at: 08-11-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە؛ سەرپەرشتی کۆبونەوەی تایبەت بەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی (سۆشیال میدیاو کلتوری بەکارهێنان) کرد

Posted by:  UoH

لەهۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٨-١١-٢٠٢٢، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)، سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی(سۆشیال میدیاو کلتوری بەکارهێنان)یکرد کەبڕیارە ٢٠-١١-٢٠٢٢ ئەنجامبدرێت، کۆنفرانسەکە نێودەوڵەتیەو بەبەشداری دەیان توێژەر لەزانکۆکانی ناوخۆو دەرەوەی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لەلیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسکردو پێیڕاگەیاندن دڵنیایە لەخەمخۆری و پەرۆشیان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو، پاشان داوای لەسەرۆکی لیژنەی کۆنفرانس بەڕێز(پ.ی.د.نەریمان عبدللە)کرد ڕوونکردنەوەبدات لەسەر ئامادەکاری لیژنەکان و وتیشی: لەهەر هەنگاوێک ئاستەنگ درووستبو هەموو توانامان دەخەینەکارو هاوکارتان دەبین.
پاشان ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەڕێز(پ.ی.د.نەریمان عبدللە)سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ گوێگرتن و بەدەمەوەهاتنیان، ناوبراو هەنگاوەکانی ئامادەکاریەکانی کۆنفرانسی خستەڕوو، پاشان ئەندامانی لیژنەی ئامادەکار سەرنج و تێبینیەکانیان بۆ دەوڵەمەندترکردن و باشترکردنی کۆنفرانس خستەڕوو.
.کۆنفرانسی(سۆشیال میدیاو کلتوری بەکارهێنان) یەکێکە لە چالاکییە ئەکادیمییە زانستییەکانی بەشی راگەیاندنی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە، هەوڵێکە بۆ بەرەوپێشبردنی توێژینەوە و ڕەوتی زانستیی میدیا لە کوردستانداو، گەیشتنە بە ڕاسپاردە و دەرەنجامی نوێ لە بواری میدیادا، ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەکارهێنانی میدیایە لە ڕێی توێژینەوەی زانستییەوە. بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی میدیایی و کەمکردنەوەی دەرهاویشتە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایتییەکان.
توێژەران لەسەر ئاستی کوردستان و دەرەوە دیایکراون، هەریەکە لە زانکۆکانی (هەڵەبجە، سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی سەڵاحەدین) و سێ زانکۆی نێودەوڵەتی ( میدڵسێکس، کۆڤێنتری، تاران) لە خۆ دەگرێت

chevron-down