Published at: 08-11-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە؛ پشتگیرو پشتیوانی خوێندکارانین

Posted by:  UoH

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) پشتگیری و پشتیوانی بۆ خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەدەربڕی. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٨-١١-٢٠٢٢، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداربوو لەگردبونەوەی خوێندکارانی زانکۆو پێیڕاگەیاندن، داواکاری خوێندکارانمان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی کردوەو دڵنیاشین بەڕێزان لەوەزارەت بەوپەڕی دڵسۆزیەوە کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافی خوێندکاران و لەگەڵ وەزارەتی درایی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەموو هەوڵێک دەدەن بۆئەوەی داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکرێت

chevron-down