Published at: 01-11-2022

زانکۆی هەڵەبجە: وۆرکشۆپی(جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا، هۆکارو لێکەوتەکانی، دەستپێکی سیستەمێکی نوێی جیهانی) ئەنجامدرا

Posted by:  UoH

لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەمامۆستاوخوێندکاران و ڕۆشنبیران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١-١١-٢٠٢٢، وۆرکشۆپی ناوخۆیی(جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا، هۆکارو لێکەوتەکانی، دەستپێکی سیستەمێکی نوێی جیهانی)ئەنجامدرا، کەبەهاوبەشی لەنێوان کۆلێژی یاساو ڕامیاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و کۆلێژی یاساوکارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە ڕێکخرابوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا هەریەک لەبەڕێزان(د.پێشڕەو عەلی، بەناونیشانی”کاریگەریەکانی هزری ئەلیکساندەر دۆگین لەسەرجەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا، د.طارق کاکە ڕەش بەناونیشانی”جەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیاو گرفتی نەوت و گاز، د.لقمان حکیم بەناونیشانی”جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیاو لێکەوتەکانی لەسەر ڕۆڵی ڕوسیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، م.تحسین حمەغریب بەناونیشانی”هۆکاروکاریگەریە فیکری و ئەخلاقیەکانی جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا)بابەتیان پێشکەشکرد.
ناوبراوان بەپێی پسپۆڕیان خوێندنەوەیان بۆ باروودۆخی ڕابردو ئێستاو داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکاریەکان کرد.
باسیان لەقۆناغەجیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانی باڵانسی هێزکرد لەسەردەمی عوسمانیەکان بۆ جەنگی جیهانی یەکەم و جەنگی جیهانی دووەم تاشەڕی کەنداو پاشان گۆڕانکاریەکانی دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گۆڕانکاریەکانیتری ڕۆژهەڵات، تیشکیانخستەسەر پێشەوایەتی ئەمریکا لەدنیاو بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانی سیستەمی تاکجەمسەری لەئێستاداو هەوڵی ئەمریکا بۆئەوەی ئەو زەعامەتیەی خۆی بهێڵێتەوە.
ئاماژەیانکرد بەکاریگەریەکانی هەناردەوبەرهەمی نەوت و گازی ڕوسیاو کاریگەریەکانی، ڕوسیا سێیەم وڵاتی بەرهەم هێنانی نەوت و یەکەم وڵاتی خاوەن غازی یەدەگە لەسەرئاستی جیهان، ڕوونیشیانکردەوە هەناردەنەکردن و مەترسیەکانی
دواین بڕیاری ئۆپیک زیاتر نرخی نەوتی بەرزکردەوە بەوهۆیەی بڕیاریدا هەناردەی نەوت دووملیۆن بەرمیل کەمبکرێتەوە. هەروەک لەڕوانگەو چوارچێوەی زانستەمرۆڤایەتیەکانەوە قسەلەسەر جەنگەکەکرا.
ئامادەبوان بەسەرنج و تێبینی و پرسیار بەشداریانکرد لەوۆرکشۆپەکەدا، لەکۆتایشدا ڕێزلێنانی کۆلێجی یاساوکارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە لەلایەن ڕاگری کۆلێج بەڕێز(پ.ی.د.سیروان حامد)بەخشرا بەپێشکەشکارانی پانێڵ.

jpeg-optimizer-DSC07777jpeg-optimizer-DSC07779jpeg-optimizer-DSC07784-1 (1)jpeg-optimizer-DSC07782jpeg-optimizer-DSC07786jpeg-optimizer-DSC07795 jpeg-optimizer-DSC07789 jpeg-optimizer-DSC07793jpeg-optimizer-DSC07807 jpeg-optimizer-DSC07800 jpeg-optimizer-DSC07797jpeg-optimizer-DSC07804

chevron-down