Published at: 19-10-2022

وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی دەربارەی کارکردن لەسەر ژینگەی ناوچە جینۆسایدکراوەکان ئەنجامدرا

Posted by:  UoH

بەشی جوگرافیای کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی ڕێکخراوی(گاریۆی ئیتاڵی)و بەهاوکاری ڕێکخراوی پایتەختی ئاشتی و ڕێکخراوی نوێ وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)و ژمارەیەک لەنوێنەری ڕێکخراوەکان و مامۆستاو فەرمانبەرو ڕۆشنبیران،لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەناونیشانی(کارکردن لەسەر ژینگەی ناوچە جینۆسایدکراوەکان) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩-١٩-٢٠٢٢ بەڕێوەچوو.
دەسپێک سەرۆکی بەشی جوگرافیا بەڕێز(م.ئاریان علی حامد)لەوتەیەکدا سوپاسی ئەوڕێکخراوانەیکرد کەهاوکارو پاڵپشتن و پێکەوە کاردەکەن بۆخزمەتکردنی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دواتر ئاماژەی بەگرنگی وۆرکشۆپەکەکردکەتایبەتە بەبواری ژینگەیی.
پاشان ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەڕێز(د.نەریمان عەبدوڵا) بەکورتی ئاماژەی بەکارکردنی کۆلێجەکەیانکرد لە پێنج ساڵی ڕابردوودا لەبواری جۆراوجۆردا چالاکیان ئەنجامداوەو هەوڵیانداوە زۆرترین خزمەت پێشکەش بکەن، ناوبراو وتی لەسەربنەمای”ژینگەی تەندرووست، تاک و کۆمەڵگەی تەندرووست بەرهەم دەهێنێت”بەشی جوگرافیا هەوڵدەدات زۆرترین چالاکی لەم بوارەدائەنجام بدات و هانی خوێندکارانیشی دەدات بۆئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر ژینگەی ناوچەجینۆسایدکراوەکان.
لەڕێگەی ئۆنلاینەوە سەرۆکی ڕێکخراوی گاریۆ، بەڕێز( گابرێل دۆشوای )ووتەیەکی پێشکەشکردو سوپاسی زانکۆی هەڵەبجەو خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەکرد، ئاماژەی بەوەکرد گرنگە لەهەڵەبجەوە پەیامی جینۆساید بڵاوبکرێتەوەو بگات بەهەموو جیهان”پەیامێک بۆ مرۆڤایەتی و ئایندەی ئاشتی مرۆڤایەتی بنێردرێت” ناوبراو وتیشی بەداخەوە جینۆساید تا ئێستا بەردەوامە.
پاشان پانێڵەکانی وۆرکشۆپ دەستیپێکردو هەریەک لەبەڕێزان( د.کاروان علی، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لەبواری میدیاو د.ئاوارە حسین هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لەبواری یاساو جۆشوای ئەنجیلسا شارەزا لەبواری میدیاو کاری ڕێکخراوەیی) هەریەک لەڕەهەندی تایبەت بەپسۆڕیان قسەیانکرد لەسەر تەوەرەکان و لەگەڵ ئامادەبوان ڕاوسەرنجیان گۆڕیەوە.
لەکۆتایدا بۆڕێزلێنان لەهەوڵ و خزمەت و ماندووبونیان بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ڕێزلێنانی پێشکەش بەپێشکەشکارانی پانێڵ و هەردوو ڕێکخراوی(پایتەختی ئاشتی، ڕێکخراوی نوێ)کرد.

IMG_20221019_160358_364IMG_20221019_160355_506

chevron-down