Published at: 29-09-2022

یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی هەورامانناسی لە زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا

Posted by:  UoH

زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی زانکۆی کوردستان(سنە) بەچاودێری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ،
لەپەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسیدا، بەمەبەستی ئاشناکردنی کلتورو فەرهەنگی هەورامان
دیداری (هەورامانناسی) ئەنجامدا.
دیدارەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩-٩-٢٠٢٢، لەهۆڵی پڕۆفیسۆر ( د.مستەفا زەڵمی)، بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرو نوێنەری فەرمانگە حکومی و حزبیەکان و مامۆستاو خوێندکاران و ڕۆشنبیران و چین و توێژە جیاوازەکان ئەنجامدرا.
دەستپێکی فێستیڤاڵ بەنمایشی ژمارەیەک (فۆتۆ)ی تایبەت بەکلتورو داب و نەریتی هەورامان کەلەلایەن ژمارەیەک فۆتۆگرافەرەوە تایبەت بەفێستیڤاڵ نێردرابوو بەداتاشۆ دەستیپێکرد. پاشان وتاری لیژنەی ئامادەکار لەلایەن (د.ئاریان سدیق)، سەرۆکی بەشی کوردی پێشکەشکرا، دواتر (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتاری پێشکەشکردو سەرەڕای بەخێرهێنانی میوانان پیرۆزبایی ئەنجامدانی دیداری لەهەمووان کردو بەهیواوە ئاماژەی بەئەنجامدانی کۆنفرانسی هەورامانناسی کرد لەمانگی ١١دا، سەرۆکی زانکۆ ڕوونیکردەوە کارکردن لەبواری هەورامانناسی خزمەتکردنە بەئەدەبیاتی کوردی.. .پاشان (پ.د.ئومێد قادر زادە)، ئاماژەی بەهەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی کۆنفرانسی هەورامانناسی کرد کەبڕیارە لەداهاتودا لە زانکۆی کوردستان-سنە ئەنجامبدرێت.
دواتر پانێڵەکانی دیدار دەستیان پێکرد کەهەریەک لە بەڕێزان (پ.دکیومەرس ئیراندوست) بابەتێکی پێشکەشکرد بەناونیشانی (هەورامان لەحکومەتی ناوچەییەوە بەرەو حکومەتی نەتەوەیی)، بەێز(م.ئەیوب کوێخا ڕۆستەم) بابەتی (پەیوەندی ڕۆحی لەشیعری مەولەویدا)، بابەتی سێیەم بەناونیشانی(هەورامان لەڕووی بنەما جیهانییەکانی پەرەپێدانەوە) لەلایەن بەڕێز (پ.د.حسێن دانشمیهر)ەوە پێشکەشکرا، کۆتا بابەتیش بەناونیشانی(تانی شیعری هەورامی) لەلایەن بەڕێز (م.هۆمایۆن ساحێب) پێشکەشکرا، دەرگای گفتوگۆکرایەوەو ئامادەبووان بەڕاو سەرنج و گفتوگۆ تەوەرەکانیان دەوڵەمەندترکرد. لەکۆتایی دیدارەکەدا خەڵات بەسەر بەشداربووانی پانێڵەکان و فۆتۆگرافەران دابەشکرا، هاوکات خەڵاتی ڕێکخراوی (سیاوچەمانە) پێشکەش بەسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەکرا.

chevron-down