Published at: 25-09-2022

سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە ستافى مەڵبەندى راوێژکارى زانکۆلاینى بەسەرکردەوە

Posted by:  UoH

بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئیشوکارەکانى مەڵبەندى راوێژکارى زانکۆلاین – زانکۆى هەڵەبجە، ئەمڕۆ ٢٥ى ٩ى ٢٠٢٢ پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ستافى مەڵبەندەکەى بەسەرکردەوەو لە بارودۆخى دەرچووانى پۆلى ١٢ ى ئامادەیی پرسییەوە.
ستافى مەڵبەندى راوێژکارى زانکۆلاین – زانکۆى هەڵەبجە لە رۆژى ١٨ى٩ وە سەرقاڵى پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاینن بۆ دەرچووانى پۆلى ١٢ ى ئامادەیی کە خوازیارن لە زانکۆ هەڵەبجە وەربگیرێن و خوێندن تەواوبکەن.

پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیش بۆماوەى ١٠ رۆژ لەلایەن ستافى مەڵبەندى راوێژکارى زانکۆلاین – زانکۆى هەڵەبجە بەردەوام دەبێت.

سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە دەستخۆشیی لە ستافى مەڵبەندى راوێژکارى زانکۆلاین کرد و هیواى سەرکەوتنیشى بۆ دەرچووانى پۆلى ١٢ ى ئامادەیی خواست کە بە هیوان لە یەکێک لە کۆلێژەکانى زانکۆى هەڵەبجە درێژە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەى بەکالۆریۆس بەدەستبهێنن.

chevron-down