Published at: 25-08-2021

کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی فیزیا دەست پێدەکات

Powerd by: UoH

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٨/٢٥ کاتژمێر٨:٣٠ بەیانی بەکاتی هەولێر،بە ناونیشانی ( یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی فیزیا)
بە بەشداری زانکۆکانی ( هەڵەبجە ، سلێمانی ، گەرمیان ، کۆیە )لە ھەرێمی کوردستان و زانکۆکانی (تاران ، کوردستان ، سنە ، شەهید بەهەشتی) لە وڵاتی ئێران دەستی بە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی فیزیا له بواری فیزیا و سەرجەم پسپۆڕییه جیاوازه‌کانی کرد.

لە سەرەتادا بڕیاربوو کۆنفرانسەکە لە زانکۆی کوردستان _سنە بەڕێوەبچێت،بەڵام بەھۆی بارودۆخی تەندروستی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار درا کۆنفرانسەکە بەشێوەی ئۆنلاین و بەسەرپەرشتی زانکۆی کوردستان _سنە ئەنجام بدرێت.
لەبەرنامەکانی کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا ساڵانە یەکێک لە زانکۆ بەشدارەکان کۆنفرانسەکە میوانداری و سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی بکات.

لە کۆنفرانسەکەی ئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر توێژینەوە لە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و ولاتانی ئەفریقا نێردراوە بۆ لیژنەی زانستی کۆنفرانسەکە و ژمارەیان (٣٣)توێژینەوە بوو، لەو ژمارەیە تەنھا (٢١) توێژینەوەی پەسەند کراوە (٨) توێژینەوەی بەشێوەی وتار پێشکەش دەکرێت و (١٣) توێژینەوەکەی تر بەشێوەی پۆستەر دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە لەو (٢١) توێژینەوەی کە پەسەند کراوە.
زانکۆی هەڵەبجە بە توێژینەوەو هەڵسەنگاندن و توێژینەوەی ھاوبەش بەشدار دەبێت لەگەڵ توێژەرانی
زانکۆکانی دیکە، ئەمە جگە لەوەی چەند مامۆستایەکی زانکۆمان وەکو ھەڵسەنگێنەری توێژینەوەکان و لیژنەی ئامادەکاری ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لەکۆنفرانسەکەدا.

شایانی باسە کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەکۆتایی کۆنفرانسەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن و بڕوانامەی پەسەندکردن و بڵاوکردنە وەی توێژینەوەکان به ئامادەبووانی کۆنفرانسەکه و توێژەرانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە دەبەخشرێت.

chevron-down