بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئیش وکارو هەنگاوەکانی کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت بە ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)بەهاوڕێیەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز(پ.ی.د. سیروان حامد احمد) سەردانی نوسینگەی ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجەیکردو لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی باڵای ئینسایکلۆپیدیا بەڕێز(پ.ی.د.حسین محمد)و ئەندامەکانی کۆبویەوەو گفتوگۆیانکرد لەسەرهەنگاوەکانی ئامادەکاری ئینسایکلۆپیدیاو هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ کەسانی شارەزاو لایەنەپەیوەندیدارەکان.
سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لەلیژنەی باڵای ئامادەکارکرد بۆ ئەو کارانەی ئەنجامیانداوەو پێیڕاگەیاندن (ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە) هەنگاوێکی زۆر گەورەو گرنگ و مێژوویەو هەموان شانازی پێوەدەکەن.
ئیسناسیکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان( زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیری)یە، لەلایەن کەسایەتی(شێخ علی شێخ عیزەدین)تێچونەکەی لەئەستۆ گیراوە.پڕۆژەکە ڕۆژی ٧-٨-٢٠٢٢، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرو بەرپرسی حکومی و حزبی و ڕۆشنبیران لەمەڕاسیمێکدا لەکتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە ڕاگەیەنرا.

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و جێبەجێکردنی ئیش وکارەکانیان، ٣٠-١١-٢٠٢٢، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەردانی کۆلێجی پەروەردەی شارەزووریکردو لەگەڵ ڕاگرو سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران گفتوگۆیکرد، گوێی لەسەرنج و تێڕوانیان گرت و سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچونی ئیشوکاری ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیەکانیان دەستخۆشی لێکردن کە بەرپرسانەو خەمخۆرانە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێدەکەن، بەناوی مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندکارانەوە ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور بەڕێز(د.احمد میرە) سوپاسی سەردانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆیکرد کەپەرۆشە بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری ئاستەنگەکانی کۆلێجەکەیان بێت و خەمخۆرانە لەئیش وکاریان دەپرسێت.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠-١١-٢٠٢٢ پێشوازیکرد لە فەرمانبەرێکی کارامەی بواری وەرزش بەناوی (ڕابەر زاهیر) فەرمانبەری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆی هەڵەبجە، ناوبراو یاریدەدەرو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە لەئێستادا
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە ناوبراو کرد بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی تۆماریانکردوە بەتایبەت لە دوایەمین پاڵەوانێتی (غربی ئاسیا)و دەستخۆشی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بەناوبراو، لەبەرانبەردا (ڕابەر زاهیر) بەناوی هەڵبژاردەی عێراقەوە سوپاسی سەرۆکی زانکۆیکرد بۆ پێشوازیکردن و خەمخۆری بۆ بواری وەرزش.
ڕابەر زاهیرو یاریزانەکانی بەنوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بەشداریانکردووە لە پاڵەوانێتی (غربی ئاسیا) لە وڵاتی ئیمارات و ئەنجامی زۆرباشیان بەدەستهێناوە لەوانە
ــ پلەی یەکەم و میداڵی ئاڵتون لەلایەن (توانا غریب)
ــ پلەی سێیەم و میداڵی بڕۆنز لەلایەن (ڕابەر زاهیر)
ــ پلەی سێیەم و میداڵی بڕۆنز لەلایەن (محمد احمد)
ــ لە کاتای تیمی پلەی سێیەم و میداڵی بڕۆنز
یاریزانان بەهەوڵ و ماندووبونی ڕاهێنەر (ڕابەر زاهیر) توانیان پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە بەدەستبهێنن

بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێز (د.ئارام محمد قادر)و، بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە)، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان، بەشی ڕاگەیاندن، دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بەناونیشانی(سۆشیاڵ میدیاو کلتوری بەکارهێنان) ڕۆژی یەکشەم ٢٠-١١-٢٠٢٢، ئەنجامدا، کۆنفڕانس بۆ ماوەی یەک ڕۆژو بەبەشداری توێژەران لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە زانکۆکانی (هەڵەبجە، سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی سەڵاحەدین، کۆیە، ڕاپەڕین) و سێ زانکۆی نێودەوڵەتی ( میدڵسێکس، کۆڤێنتری، ئازادی تاران) بەڕێوەچو، لەکۆتای کۆنفڕانسدا(١٤)پێشنیاز خرانەڕوو کەبریتیبوون لە:
١.پێشنیازی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای نیشتیمانی سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاندن دەکەین بۆ‌ مه‌به‌ستی ریكخستنی كاری راگه‌یاندن له‌ هه‌ریمی كوردستان ئەمەش پێویستە بە هاوبەشی زانكۆو دامەزراوە زانستیەكان بێت.
٢.پێویستە توێژەران و ئەکادیمیستانی بواری میدیا توێژینەوەی زیاتر بە کێشەکانی سۆشیاڵمیدیا بەئەنجام بگەیەنن، بە هۆکاری ئەوەی لە ئێستادا بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵمیدیا بە بەراورد بە میدیای تەقلیدیی زیاترەو بەردەوام ڕوولەزیادبوونە.
٣.دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کار بە راسپاردە و پێشنیاری توێژینەوە زانستییەکان بکەن بۆ بەهێزکردنی پردی پەیوەندی نێوانیان.
٤.ئەنجامدانی پرۆژەی توێژینەوەی هاوبەش  لە نێوان میدیا و کاریگەرییەکانی لەسەر پەروەردەو زمان‌و کارگێری و ئای تی‌…تاد.
٥.بڵاوکردنەوەی زانیاری و هۆشیاری خۆپارێزی بەرامبەر تاوانەکانی توندوتیژی لە سۆشیاڵمیدیادا، بەتایبەت توندوتیژی دژی ژنان.
٦.هەموارکردنی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌35ی ساڵی2007به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موو جۆره‌كانی میدیا له‌خۆبگرێت به‌ سۆشیاڵمیدیاشه‌وه‌.
٧.دانانی یاسایەکی تایبەت بەکاری رۆژنامەنووسی تیایدا هەموو ماف و ئەرکی رۆژنامەنوسانی تێدا دیاریکراوبێت.
٨.پاراستنی ئێتیک و یاسایی رۆژنامەگەری لەلایەن رۆژنامەنوسان و ستافی بەرێوەبردنی ماڵپەرە هه‌واڵییه‌كانەوە.
٩.رۆژنامەنوسان و ستافی ماڵپه‌ره‌‌ هه‌واڵییه‌كان گرنگی زیاتر بده‌ن به‌ پێوه‌ره‌كانی (ڕێزگرتن له‌ پێكه‌وه ‌ژیان) و (داب ونه‌ریته‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان) و (پیرۆزییه‌كان).
١٠.داڕشتنی پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە تاوانەکانى بەکارهێنانى میدیاى نوێ بە تایبەت هەراسانکردن، بەجۆرێک مافی تاکى تیادا پارێزراوبێت.
١١.دەسەڵاتی سیاسی زه‌مینه‌ی زیاتر بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد فه‌راهه‌م بكات.
١٢.بوونی ماڵپه‌ری‌‌ هه‌واڵیی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ‌ مه‌به‌ستی زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری راست له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
١٣.بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا لەپرۆسەی فێركردندا، دروستکردنی ئەپی تایبەت بە میدیای نوێ بۆ كاری فێركاریی.

 ١٤.دانانی وانەی پەروەردەی میدیایی لە وەزارەتى پەروەردە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تایبەت بە مۆراڵ و بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، هەروەها سیمینارى تایبەت بۆ مامۆستایان و فێرخوازان ودایبابان ئەنجامبدرێت بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.

سیستم و شێوازو قۆناغەکانی خوێندن و تێچونی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی و هاووڵاتیانی بیانی لەسیمینارێکی زانکۆی هەڵەبجەدا خرایەڕوو
سمینارەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ٢٨-١١-٢٠٢٢ لەلایەن بەڕێز(م.ی.ڕاستی ئەیوب)سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەئەکادیمیەنێودەوڵەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجەوە پێشکەشکرا، ناوبراو بەووردی تیشکی خستە سەر قۆناغەکانی خوێندن لەناوخۆی ئەمریکاداو هاوکات بۆ ئەو خوێندکارانەشی هاووڵاتی ئەمریکی نین و دەیانەوێت لەو وڵاتە درێژەبەخوێندن بدەن، باسی لەوەکرد ئەمریکا لەئێستادا زیاتر لە(٤٠٠) سەنتەری لە جیهاندا هەیە تالەوڕێگەیەوە ڕونکردنەوەو زانیاری ببەخشن بەوکەسانەی دەیانەوێت بۆ خوێندن ڕووبکەنە ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشدا لەهەرێمی کوردستانیش سەنتەری ئەمریکی هەیە و خوێندکار دەتوانێت سەردان یان پەیوەندیان پێوەبکات.

لەدیدارێکی بەرنامەی بەیانی ( کوردسات نیوز)دا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە)، کارووچالاکیەکانی زانکۆکە دەخاتەڕوو، هاوکات باس لە قۆناغەکانی گەشەکردن و بەرەوپێشچونی زانکۆی هەڵەبجە دەکات لە سێ ساڵی ڕابردوودا ٢٠١٩-٢٠٢٢ سەرەڕای (corona virus) هەروەک ڕێگری و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی زانکۆی هەڵەبجە ڕوندەکاتەوە

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧-١١-٢٠٢٢، ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا.
کۆبونەوەکە پەیوەست بوو بەداواکاری خوێندکاران،
لەدوای کۆبونەوە ئەنجومەنی زانکۆ بەیانێکی دەرکرد
ئەنجومەنی زانکۆ پاش گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە جەختیکردەوەلەسەر ڕەوایی داواکاری خوێندکاران.
وەک ئەنجومەنی زانکۆ پشتگیری خوێندکارانین سەبارەت بەماف و داواکاریە ڕەواکانیان، داوا لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی خوێندکاران، وەپاڵپشت بە یاداشتی لیژنەی باڵای بۆڵۆنیای زانکۆمان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپێناو سەرخستنی سمستەری پایزەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، داوا لەخوێندکاران دەکەین بگەڕێنەوەهۆڵەکانی خوێندن بۆ بەردەوامبوون لەپرۆسەی خوێندن.
ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە
٢٧-١١-٢٠٢٢

بەبۆنەی ڕۆژى جيهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان  سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند خۆشبەختانە ژنان لەئێستای کوردستان و بەتایبەت لەپارێزگای هەڵەبجەو وەبەتایبەتتر لەنێو زانکۆمان خاوەنی پێگەی خۆیانن و توانیویانە جێگە دەستیان لەبوارەجیاوازەکان دیاربێت.
بۆیە پێویستە هەموان زیاتر پابەندبن بەپاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێز لەمافەکانی ژنان بگرن لەکۆمەڵگەدا،چونکە ئاسودەیی و ئارامی هەرکۆمەڵگەیەک  پەیوەستە بە پاراستنی مافی ژنان و بنبڕکردنی هه‌ڕه‌شه‌ى توندوتيژى و جیاکاری دژی ژنان.

مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە بە هاوبەشی مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی خەڵاتی باشترین توێژینەوەیان لە کۆنفڕانسێکی جیهانی بەدەست هێنا
بۆ یەکەم جار دوو مامۆستای کورد لە زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی سلێمانی خەڵاتی باشترین توێژینەوە لە کۆنفرانسێکی جیهانی گەورە بەدەست دەهێنن، مامۆستای بەشی فیزیای سەربە کۆلێجی زانست لەزانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (فەرەیدوون والی) ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە وڵاتی بەریتانیا، بە هاوبەشی لەگەل بەرێز(د. دڵزار محمد) مامۆستای بەشی ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی سلێمانی، بە توێژینەوەیەک بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی (17TH SDEWES Conference) یان کرد. ناوبراوان لە نێوان (٨٣٠) توێژینەوە کە لە لایەن توێژەران و زانایانی ناوچە جیاوازەکانی جییهانەوە پێشکەش کرابوو. خەڵاتی باشترین توێژینەوە (Best paper award) بە توێژینەوەکەی بەڕێزیان بەخشرا.
کۆنفرانسی (SDEWES Conference) کۆنفرانسێکی ساڵانەیە لەلایەن چەند پرۆفیسۆرێکی ئەوروپیەوە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند گۆڤاریکی جیهانی خاوەن ئیمپاکت فاکتەری بەرز بەڕێوە دەبرێت. هەر ساڵەو لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەمساڵ ساڵی حەڤدەهەمبوو لە وڵاتی قوبرس لە شاری پاپوس  لە ٦-١١-٢٠٢٢بۆ ١٢-١١-٢٠٢٢  کۆنفڕانس بەڕێوەچوو.
لینکی کۆنفرانسەکە:
https://paphos2022.sdewes.org/schedule

زانکۆی هەڵەبجە: دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی(سۆشیاڵ میدیاو کلتوری بەکارهێنان)ئەنجامدا
بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێز(د.ئارام محمد قادر)و، بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان، بەشی ڕاگەیاندن، دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بەناونیشانی(سۆشیاڵ میدیاو کلتوری بەکارهێنان) ئەنجامدا.
کۆنفڕانس بەچەند ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان لەهۆڵی د.مستەفا زەڵمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠-١١-٢٠٢٢، دەستیپێکرد، پاشان پرۆمۆیەکی تایبەت بەکۆنفڕانس لەڕێگەی داتاشۆ نمایشکراو دواتر سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس بەڕێز(پ.ی.دنەریمان عبدللە)لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی ئامادەبوانیکردبەناوی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس و وتیشی؛ گومانی تێدانیە پارێزگای هەڵەبجە لەڕووی زانستی و ڕۆشنبیریەوە مێژوویەکی پرشنگداری هەیە و ئاماژەی بەچالاکیە سیاسی و کلتوریەکانی هەڵەبجەکرد و هێمای بەوەکرد لەو ڕوانگەیەوە لەزانکۆی هەڵەبجە بەئامانجی بەرزکردنەوەی پێگەی زانستی و مەعریفی و ڕۆشنبیری هەڵەبجەو دەڤەرەکە بەردەوام چالاکی ئەکادیمی ئەنجام دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەهەنگاوەکانی ئامادەکاری دووەمین کۆنفڕانس و وردەکاریەکانی کرد.
پاشان سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە) لەووتەیەکدا بەخێرهاتنی وەزیروڕاوێژکاری وەزیرو پارێزگارو نوێنەری دامودەزگا حکومی و حزبی و ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوسانیکرد.
سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەکرد لەچوارچێوەی کاروچالاکیە ئەکادیمیەکان و پەیوەست بەکۆمەڵگا بەئەرکی خۆیان زانیوە وەک زانکۆی هەڵەبجە ئەم کۆنفڕانسە زانستیە ئەنجام بدەن و گەنشەی بکەن.
باسیلەوەکرد لەئێستادا مرۆڤایەتی لەچاخی تەکنەلۆژیادا ژیان بەسەر دەبات و ئەوەش وایکردووە بەکاربردنی پێدراوە تەکنەلۆژیەکان پێویستی و بەڕێژەیەکی زۆریش هەموان ناچارن بەکاری بهێنن، بەڵام ئەوەی گرنگە چۆنیەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ پێداویستیەکەدا.
لەکۆتای وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی ئاڕاستەی لیژنەتایبەتەکانی کۆنفڕانس و پانێڵستەکان و تەواوی بەشداربووانی کۆنفڕانس کردو هیوایخواست کۆنفڕانس وەرچەرخانێکی ڕاگەیاندن بێت.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێز(د.ئارام محمد قادر) دەستخۆشی لەسەرۆکی زانکۆو لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس و توێژەرانکرد.
وەزیری خوێندنی باڵا بەگرنگیزانی ئەوبابەتەکۆمەڵایەتیانەی لەکۆمەڵگەی کوردیدا هەیە توێژینەوەی لەسەربکرێت و بەتایبەت سۆشیاڵ میدیا وەک ناوەندە ئەکادیمیەکان پێویستە ئاوڕی لێبدرێتەوەو هەڵوەستەی لەسەربکرێت.
ئاماژەی بەکاریگەری سۆشیاڵ میدیاکرد لەبوارەجیاوازەکان و ڕوونیکردەوە ناوەندەئەکادیمیەکان پێویستە کارلەسەرئەوەبکەن بەئاڕاستەی درووستی خۆیدابڕوات.
لەکۆتای وتارەکەیدا بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا هیوایخواست کۆنفڕانس بەئامانجی خۆی بگات و بگوێزرێتەوە بۆ شارەکانیترو وەزارەتەکانیترو لەپەرلەمانی کوردستانیش ڕێوشوێنی گونجاو بۆکلتوری باش بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بەکاربهێنن.
وتاری لیژنەی زانستی کۆنفڕانس لەلایەن بەڕێز(پ.د.هێرش ڕەسوڵ)پێشکەشکرا، ناوبراو لەوتارەکەیدا هیوای خواست توێژینەوەکانی کۆنفڕانس جێی ڕەزامەندی و بایەخی هەمووان بێت و چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی پەیوەندیداری تایبەت بەژیانی تاک و کۆمەڵ لەبوارە جیاوازەکان لەهەرێمی کوردستان بخەنەڕوو.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە لیژنەکەیان(٣٤)توێژینەوەی بەدەست گەیشتوەو بەپێی گونجانی ناونیشان و جۆرو ڕێبازو ئامانج لەگەڵ تەوەرەپێشنیارەکانی کۆنفڕانس(٣٢)دانەیان پەسەندکراون و ڕوونیشیکردەوە دوای ناردنیان بۆ توێژەران و پێڕەوکردنی پێوەرە زانستیەکان(٢٢)توێژینەوە مافی بەشداریکردنیان لەکۆنفڕانس هەبووە. د.هێرش ووتیشی:توێژینەوەکانی بەشدار لەکۆنفڕانس هەوڵی گرنگ و جدیی زانستین بەئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی زمان و کلتوری میدیاو خزمەتکردن بەکۆمەڵ.
دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی(سۆشیاڵ میدیاو کلتوری بەکارهێنان) جگە لەتوێژەرانی زانکۆکە هەریەک لەزانکۆکانی(سلێمانی،پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەلاحەدین، کۆیە، ڕاپەڕین، coventry,middilesex، زانکۆی ئازادی تاران)بەشداربوون تێیدا.
پاشان پانێڵی یەکەم لەهۆڵی د.مستەفا زەڵمی ئەنجامدراو تێیدا هەریەک لەبەڕێزان(پ.ی.د.پاڤێ جمیل، م.ی.ڕاوێژ کامەران، د.جوان ڕۆژ، د.موڕاد حکیم) بابەتەکانیان خستەڕوو.
دوای نیوەڕۆش پانێڵەکان دابەشکرابوون بەسەر چوارهۆڵ لەکۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان کەلەکاتژمێر ٢٫٠٠ دەستیانپێکردو کاتژمێر ٣٫١٥ کۆتاییان پێهات، لەکۆتایی پانێڵەکاندا (١٤) خاڵ وەک ڕاسپاردەی کۆنفڕانس خرایەڕوو لەلایەن توێژەران و لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس.

chevron-down