لە بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکانی زانکۆی هەڵەبجەوە

University of Halabja
03-11-2022

بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکانی زانکۆمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە، خولێکی وەرزشی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ خوێندکاران(کوڕان-کچان)ئەنجام دەدات لەسەرئاستی کۆلێج و بەشەکان، بەم مەرجانە:
١- پێویستە لەئاستی قۆناغەکان تیپ درووستبکرێت ئەگەرنەبو لەسەر ئاستی بەش دروستبکرێت، ئەگەر بەشێک نەیتوانی تیپێک درووستبکات لەسەرئاستی کۆلێج بەشداری بکات.
٢-پێویستە هەرتیپێک ناوی(١٠) یاریزان بنوسێت.
٣- تاڕۆژی سێشەم ٨-١١-٢٠٢٢، ناوەکان بگاتە بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکان.
٤- نوێنەری تیپەکان یان بەشەکان، ڕۆژی سێشەم ٨-١١-٢٠٢٢، لەبەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکان ئامادەبن بەمەبەستی ڕاکێشانی تیروپشک
٥- هەرتیپێک کەسێک دەستنیشان دەکات بۆسەرپەرشتی و پابەند دەبن بەبڕیارەکانیەوە.
٦- هەرتیپێک لەکاتی دیاریکراو ئامادەنەبێت(٣.صفر)بەدۆڕاو هەژماردەکرێت، خولەکە بەشێوەی تاکی(فردی)بەیەک دۆڕان لەخولەکە دەردەچێت.

٭سەرجەم یاریەکان کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات
٭یاریەکان لەیاریگای فوتساڵی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکانی زانکۆی هەڵەبجە

chevron-down