Published at: 01-11-2022

ئاگاداریەك بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم

Powerd by: UoH
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەکات، و بەو بۆنەیەوە ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەکەینەوە، کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/٦ دەست بە دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆ دەکرێت.
خوێندکارانی خۆشەویست بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆیی پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیاندابهێنن.
١.كارتی نیشتیمانی یان تەسكەرەو جنسیە.
٢.كارتی زانیاری
٣.تەید سەكەن (پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون)، بە تەسدیقکراوی.
٤.كۆدی ئاسایش.
٥.دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
٦.پشگیری ئەو بەشەی کەلێیوەرگیراوە.
٧.زانیاری تەواو لەسەر ناوو ژمارەی گەڕەک و کۆڵان و شوێنی نیشتەجێبوون خوێندکار.
خوێندکاران داینەمۆ و جوڵێنەری ڕەوتی داهێنان و گۆڕانکارین لەکۆمەڵگەدا.
لەگەڵ ڕێزدا...
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.
chevron-down