ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست دەستپدەکات کە تاقیکردنەوەکە لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٢/١١/٥ ئەنجام دەدرێت، بە شێوازەی لای خوارەوە
١-خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە
https://lc.digital.gov.krd/#/login
٢-پێویستە تەنها یەکجار و بە ئیمەیلێک کە لەکاردا بێت ناوتۆمار بکەیت، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنت لە تاقیکردنەوەکەدا نابێت
٣-ژمارەی کورسیەکان بەپێی توانای هەر سەنتەرێک دیاریکراوە و لەو ژمارە زیاتر وەرناگیرێت و لە کاتی پڕبوونەوەی کورسیەکان لەڕێگەی سیستمی ناوەندیەوە ئەو سەنتەرە توانای وەرگرتنی نامێنێت
٤- ئەو بەشداربووانەی کە لە مانگی ٢ شوباتی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە مافی بەشداریکرنیان نییە (تەنها ئەو بەشداربووانەی کە ئێستا لە ئاستی سەرەتایی Beginner دان و خولیان بۆ نەکراوەتەوە مافی بەشداریکردنیان ئەبێت
٥- پێویستە خوازیار سەرجەم داتاکانی بەڕاست و دروستی پڕ بکاتەوە و لە لایەن سەنتەری زمانەوە داتاکانی پەسەند بکرێت، ئیمەیلی پەسەندکردنی داتاکان پرنت بکات پاشان دەتوانێت پسوڵە ببڕێت
٦-لە پاش بڕینی پسوڵە، وێنەیەکی هاوپێچی داواکاری لە هەژمارەکەی دەکات، پاش ووردبینی و پەسەندکرن، خوازیار دەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بێت
٧- سەنتەرەکان دەتوانن ڕێکاری تایبەت بەخۆیان هەبێت بۆ ئاسانکاری، بەمەرجێک پێچەوانەی ناوەڕۆکی ئەم ئاگادارییە نەبێت. لە پێش تاقیکردنەوەکان ووردەکاری زیاتر لەسەر کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان بڵاو دەکرێنەوە
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و پێداگۆجی
زانکۆی هەڵەبجە 20/10/2022