دەرفەتی وەرگرتنی منحەی توێژینەوە

University of Halabja
20-10-2022

پلانی بەخشینی توێژینەوە مینحەى توێژینەوەکان خەرج دەکات بۆ سەرکردەکانى توێژینەوە لە عێراق بەمەبەستى گەشەپێدانی بەردەوامی مێژوو و میرات و زانستە مرۆڤایەتیەکانی عێراق.  بانگەواز بۆ پێشکەشکردنى ئەم مینحەیە ئێستادا کراوەتەوە و ئەگەر ئارەزوومەندن دەتوانن تا ٣١/١٠/٢٠٢٢ داواکارى پێشکەش بکەن.

خەڵاتەکان/پێدانى مینحەکان

ئەم خەڵاتانە پشتگیری لە توێژینەوەی بوارى جیاواز دەکەن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە یەکێک یان زیاتر لە شەش ئامانجی تۆڕی نەهرەین، مەبەست لێى بۆ هاندانی گەشەپێدانی بەردەوامی مێژوو، زانستە مرۆڤاییەتیەکان و کەلتورە لە عێراق، لەنێویاندا هەرێمى کوردستانى عێراق .

ساڵانە ئامانجیان دابینکردنی بودجەیە بۆ 5-6 پڕۆژە کە ماوەی تا 2 ساڵ دەخایەنێت، بە سەرپەرشتی توێژەرانی عێراقی. تۆڕى نەهرین بە تایبەتی هانی ئەو پڕۆژانە دەدەن کە لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، و بە گەرمی پێشوازی لە داواکارییەکان دەکەن بۆ بنیاتنانی ئەو توێژینەوەیانەی کە پێشتر لەلایەن تۆڕی نەهرەینەوە پارەیان بۆ دابینکرابوو.

شیاوى بۆ پێشکەشکردن

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟

دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت ئەگەر تۆ:

یان: توێژەرێکی عێراقی کە لەلایەن زانکۆیەکەوە مەزراویت یان پەیوەندییەکى فەرمیت  دیکەت هەیە و سەر بەو زانکۆیەیت، ڕێکخراوێکی تۆمارکراوی کولتووری، ڕێکخراوێکی ناحکومی یان گروپی کۆمەڵایەتی لە عێراق (لە نێویشیانداهەرێمى کوردستان)،

یان: توێژەرێک کە لەلایەن زانکۆیەکی عێراقی یان غەیرە عێراقی یان پەیوەندییەکی فەرمی دیکەی لەگەڵ ئەو زانکۆیا هەبێت ، ڕێکخراوێکی تۆمارکراوی میراتی کولتووری، ڕێکخراوێکی ناحکومی یان گروپێکی کۆمەڵایەتی دامەزراوە، بە مەرجێک بەلایەنى کەمەوە یەک توێژەری عێراقی (وەک لە سەرەوە پێناسە کراوە) لە تیمی سەرکردایەتی پڕۆژەکەدا بێت و لانیکەم 70%ی بودجە لە عێراق خەرج بکرێت.

هەموو ئەو توێژینەوەیانەی کە تۆڕەکە ئەنجامی دەدات یان پارەی بۆ دابین دەکات، دەبێت لانیکەم یەکێک لەم شەش ئامانجەی خوارەوە بخاتە ڕوو.

تۆڕی نەهرەین پەرە بە گەشەسەندنی بەردەوامی مێژوو و میرات و زانستە مرۆڤایەتیەکان دەدات لە عێراقی دوای شەڕ و دراوسێکانیدا. شەش ئامانجی ڕوون و دیاریکراویان هەیەلە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە، هەریەکەیان بەستراوەتەوە بە یەکێک لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان:

١- بۆ ئەوەی باشتر لە بارودۆخی ئێستا تێبگەین

  1. . ٢. بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزایی ناوخۆیی
  2.  ٣. باشترکردنی ئاسۆی کاری گەنجانی هەرێم
  3.  ٤. یارمەتیدانی ڕێکخراوە کەلتورییەکان بۆ باشتر خزمەتکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان
  4. ٥. بۆ یارمەتیدانی چاکبوونەوە و ئاشتەوایی دوای شەڕ

٦- بۆ چارەسەرکردنی باری نائاسایی کەشوهەوای عێراق

بۆ پێشکەشکردن سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکەن

Please complete this simple online form before 23:59 pm GMT on 31 October 2022.

بۆ زانیارى زیاتر لێرە کلیک بکەن

chevron-down